دۆریس بوریس (Doris Bures؛ لە دایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نەمساییە،[١] ئەو ئەندامی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی نەمسایە، لەوەتەی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بووەتە سەرۆکی دووەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی نەمسا. بەر لەوەش لە ماوەی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧، سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنەکە بووە. دۆریس لە ماوەی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ بۆ ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بووەتە وەزیری گواستننەوە، داهێنان و تەکنەلۆژیا لە نەمسا.[٢]

دۆریس بوریس
بە ئەڵمانی: Doris Bures
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠٨-٠٣) ٣ی ئابی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
ڤیێنا، نەمسا
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Wolfgang Jansky
پیشەسیاسەتوان، dental assistant
شوێنی کارکردنAustrian Federal Government
پۆستەکانSecond President of the National Council of Austria
شوێنی کارڤیێنا
ئەندامی حیزبیSocial Democratic Party of Austria
خەڵاتەکانGreat Golden Medal of Honour for Services to the Republic of Austria، Grand Cross of Honor for Services to the Republic of Austria
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:doris.bures@parlament.gv.at

لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە سکرتێری فیدراڵی لە یەکێتیی لاوانی سۆسیالیستی لاوانی نێونەتەوەیی.[٣] دۆریس بەشی پیشەسازی تەواوکردووە.

لە ئازاری ٢٠١٨، دادگای نەمسا دۆسییەکی لەبارەی دامەزراندنێک کردەوە کە لەلایەن دۆریسەوە ئەنجام درابوو لە کاتی بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوە، بەپێی بڕیارەکان ئەوا ژنی زیاتری دامەزرانندووە هەروەها ئەوانەشی هەبوون ئەوا لە کارامەیی زانستیی پێویستیان نەبوو. ئەم کەیسەش لەدوای سکاڵای پیاوێک هات کە کاری پێنەدرابوو، دواتر کەسی سکاڵاکار لەلایەن حکوومەتەوە بە ٣٩٠ هەزار دۆلار پاداشت کرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Doris Bures, Biografie". www.parlament.gv.at (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-03-04.
  2. ^ "Doris Bures - Second President of the National Council". www.parlament.gv.at. Retrieved 2021-03-04. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Doris Bures › SPÖ" (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-03-04.
  4. ^ Persio, Sofio (March 20, 2018). "Man wins $390,000 in gender discrimination case because a woman got the promotion he was more qualified for". Newsweek. Retrieved June 6, 2018.