دڵی سوور (بە ئینگلیزی: Red heart) فیلمێکی کوردی، نەرویجییە کە لەلایەن ھەڵکەوت مستەفا دەرھێنراوە، سۆران ئیبراھیم و شەھێن جەمال ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ھەڵکەوت مستەفا و جەبار غەریب نووسراوە، دڵی سوور لە ساڵی ٢٠١١ لە سینەماکانی نەرویژ و بەریتانیا نمایشکراوە، دواتر لە چەند فیستیڤاڵێکی جیھانی نمایشی ھەبووە.[١]

دڵی سوور
دەرھێنەرھەڵکەوت مستەفا
بەرھەمھێنەرئیگل ئۆدیگارد
ئەندەرس گراھام
ھەڵکەوت مستەفا
نووسینھەڵکەوت مستەفا
جەبار جەمال غەریب
چەشنی فیلمدراما، ڕۆمانسی
کاستسۆران ئیبراھیم
شەھێن جەمال
عەلی ئەحمەد
ڕێکەوتی دەرچوون٢٩ی نیسانی ٢٠١١ (نەرویژ)
ماوەی فیلم٧٨ خولەک
وڵاتباشووری کوردستان/عێراق
نەرویژ
زمانکوردی

نیوەی یەکەمی فیلمەکە لە گوندێکی ڕواندوز وێنەی گیراوە، نیوەی دووەمیش لە شاری ھەولێر.[١]

چیڕۆک دەستکاری

شیرین دوای ئەوەی دەزانێت باوکی بەزۆر بەشووی دەدات بۆئەوەی لەبەرامبەردا ئاڵووگۆڕی پێبکات و ژنێک بۆخۆی بەدەستبھێنێت، ئەوا بڕیاردەدات لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی بەرەو شارێکی گەورە ڕابکات و لەوێ دەست بەژیانێکی نوێ بکات.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • سۆران ئیبراھیم: وەک سۆران
  • شەھێن جەمال: وەک شیرین
  • عەلی ئەحمەد
  • سوھەیلە حەسەن
  • ئەحمەد قەڵادزەیی

نمایش دەستکاری

فیلمەکە لەسینەماکانی نەرویژ نمایشکراوە، لە چەندین فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی و جیھانیش بەشداری کردووە، بەشێک لەو فیستیڤاڵانە:[٢]

  • ٥مین فیستیڤاڵی فیلمی کەنداو
  • ٢مین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی پەکین
  • فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی جیھانی مۆنتریال، ٢٠١١
  • فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کاوناس لە لیتوانیا، ٢٠١١
  • فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی دۆحە، ٢٠١١
  • فیستیڤاڵی فیلمی ئەورووپی، سیڤێلیا لە ئیسپانیا، ٢٠١١
  • فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی پونێ لە ھیندستان، ٢٠١١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Norwegian-Kurdish Red Heart selected for Beijing, Abu Dhabi ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی cineuropa، ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ لەلایەن Jorn Rossing Jensen بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ پڕۆفایلی دڵی سوور ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی eyeonfilms، ڕۆژی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری