سەلاحەددین خەدیو
(لە دوکتۆر سەلاحەددین خەدیوەوە ڕەوانە کراوە)
دوکتۆر سەلاحەددین خەدیو، لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە شاری مەهابادە، دوکتۆرای دەرمانسازی لە ساڵی ١٣٨٢ لە زانستگای پزیشکی تەورێز تەواو کردووە. مودیر مەسئولی گۆڤاری خوێندکاری "ڕوانگە" بووە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٣٧٩ تا ١٣٨٢ لە زانستگای پزیشکی تەورێز دەردەچوو هەروەها لە حەوتەنامەکانی پەیامی کوردستان و ڕۆژھەڵات بەشدار بووە.
دوکتۆر سەلاحەددین خەدیو | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٣ |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دوکتۆرای دەرمانسازی |
پیشە | دەرمانساز |
ئایین | ئیسلام ، سوننی |
دوکتۆر خەدیو وەک ڕەخنەگر و چاودێری سیاسی دەیان وتار و لێکدانەوەی لە ڕۆژنامە و سایتەکاندا بڵاو کردۆتەوە.
سەرچاوە
دەستکاری- گۆڤاری فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی و ئەدەبی ھەژێن، ساڵی شەشەم، ژمارەی ھەشتەم، جۆزەردانی ١٣٩٢ هەتاوی