دوو ڕووت لە دارستانێک
دوو ڕووت لە دارستانێک (بە ئیسپانی: Dos desnudos en un bosque) تابلۆیەکی زەیتییە لە ساڵی ١٩٣٩، لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە. ھەندێکجار بەو تابلۆیە دەگوترێت زەوییەکە، دوو ڕووتەکە لە نێو دار یان من و نانییەکەم.[١] لە تابلۆکەدا دوو ژنی ڕووت دەردەکەون کە لەیەکەوە نزیکن،[٢] کە یەکێکیان فریدایە و ئەوەی تریش وا بڕوا دەکرێت خانمەکتەر دۆلۆرێس دێل ڕیۆ بێت. پێشتریش فریدا لە تابلۆی ئاو چیی پێ بەخشیم وێنەی دوو ژنی ڕووتی بەیەکەوە کێشا بوو.
دوو ڕووت لە دارستانێک | |
---|---|
Dos desnudos en un bosque | |
ھونەرمەند | فریدا کالۆ |
ساڵ | ١٩٣٩ |
جۆر | زەیتی |
ئەندازە | ٢٥ cm × ٣٠.٥ cm (٩٫٨ in × ١٢٫٠ in) |
Owner | جۆن و ماری شێرلی |
لە ئایاری ٢٠١٦، تابلۆکە بە بەھای ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە مەزادخانەی کریستی لە نیویۆرک فرۆشرا.[٣]
ناوەڕۆک دەستکاری
دوو ژنی تابلۆیەکە، یەکێکیان پێستی تۆخە و ئەوەی تر سپی، پێستە تۆخەکە وەک ھێمای ڕەسەنێتی فریدا لێک دەدرێتەوە.[٢] ھاوشێوەی تابلۆی دوو فریداکە، ئەوا ئەم تابلۆیەش لایەنی دووڕەگەزخوازیی فریدا پشان دەدات.[٤]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Souter, Gerry (2011). Kahlo. New York: Parkstone International. ISBN 9781780420875. OCLC 758334725.
- ^ ئ ا Herrera, Hayden (1991). Frida Kahlo: The Paintings. New York, NY: HarperCollins. ISBN 0060166991. OCLC 23141304.
- ^ "Frida Kahlo painting fetches record $8 million at NYC auction". Fox News (بە ئینگلیزی). 2016-12-01. Retrieved 2021-02-08.
- ^ Lindauer, Margaret A. (2011). Devouring Frida: the Art History and Popular Celebrity of Frida Kahlo. Wesleyan University Press. ISBN 9780819563477. OCLC 767498280.