دوورگەکانی کوریل دوورگەیەکی گڕکانن کە لە ئێستادا وەک بەشێک لە ئۆبلاستی ساخالین لە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا بەڕێوەدەبرێن.[١] نزیکەی ١٣٠٠ کم (٨١٠ میل) لە باکووری ڕۆژھەڵات لە ھۆکایدۆ لە ژاپۆن تا نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە ڕووسیا درێژ دەبێتەوە کە دەریای ئۆخۆتسک لە باکووری زەریای ھێمن جیا دەکاتەوە. ٥٦ دوورگە و چەندین بەردی بچووکی تێدایە. دوورگەکانی کوریل لە زنجیرەی کوریلی گەورە و زنجیرەی کوریلی بچووک پێکدێت.[٢] ڕووبەرەکەیان نزیکەی ١٠٬٥٠٣٫٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٤٬٠٥٥٫٣ میل چوارگۆشە)،[٣] کە ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی ٢٠٬٠٠٠ کەسە.[٤]

یەکێک لە دوورگەکانی کوریل، ڕووسیا

دوورگەکان لە لەشکرکێشییەکەی ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەمەوە لەژێر ئیدارەی ڕووسیادان. ژاپۆن ئیدیعای چوار دوورگەی باشووری دەکات، لەنێویاندا دوو لە سێ گەورەترین دوورگەی (ئیتوروپ و کوناشیر)، وەک بەشێک لە خاکەکەی، ھەروەھا شیکۆتان و دوورگەکانی ھابۆمای کە بووەتە ھۆی بەردەوامبوونی ناکۆکی دوورگەکانی کوریل. ئەو دوورگانەی کە کێشەیان لەسەرە لە ژاپۆن بە «خاکی باکوور»ی وڵاتەکە ناسراون.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kuril Islands". Britannica.com.
  2. ^ GSE 2013-04-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "SAKHALIN.RU: Sakhalin and the Kuriles. Geography". Archived from the original on 2011-01-14. Retrieved 2011-02-01. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Kuril Islands: factfile". The Daily Telegraph. London. November 1, 2010.
  5. ^ Koike, Yuriko (31 March 2014). "Japan's Russian Dilemma".