دوای تۆ
دوای تۆ (بە ئینگلیزی: After you) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە کە لەلایەن جۆجۆ مۆیز نووسراوە. کتێبەکە بۆ یەکەم جار لە بریتانیا لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٥ چاپ کرا. ڕۆمانی دوای تۆ درێژەی ڕۆمانە پڕفرۆشەکەی پێشووی نووسەرە، بە ناوی «من بەر لە تۆ»، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا بڵاوکراوەتەوە. جۆجۆ مۆیز سەبارت بەم ڕۆمانەوە دەڵێت، من بەنیاز نەبووم بەردەوام بم لە نووسینی سەرکێشییەکانی ڕۆمانی «من بەر لە تۆ»، بەڵام کارکردن لەسەر فیلمنامەیەکی سینەمایی و خوێندنەوەی بڕێکی زۆر لە تویت و ئیمەیلەکان کە بەردەوام پرسیاریان دەکرد لویز (کەسایەتیی سەرەکیی ڕۆمانەکە) چی بەسەر ھات، وای لێکردم درێژە بە نووسینی ئەم پاشکۆیە بدەم. و دەڵێت کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناو چیرۆکەکە ھیچ کات منیان جێ نەھێشت.[١]
نووسەر | جۆجۆ مۆیز |
---|---|
وڵات | بریتانیا |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | ڕۆمان |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٩ سپتامبر ٢٠١٥ |
ژپنک (ISBN) | 0-7181-5783-4 |
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «After You». لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «After You (novel)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |