دانیەڵ برۆول
دانیەڵ برۆوڵ ({{بە ئیسپانی|Daniel Brühl؛ لەدایکبووی ١٩٧٨، بارسێلۆنا، ئیسپانیا) ئەکتەرێکی سینەمایییە.[١][٢][٣]
لەدایکبوون | دنیێل سیزار مارتن برۆول گۆنزالێز دۆمینگۆ ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٨ |
---|---|
نیشتەجێی | بەرلین، ئەڵمانیا |
نەتەوە | ئەڵمانی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | 1995–ئێستا |
ژیان
دەستکاریدایکی مامۆستا بووە و باوکیشی دەرھێنەری تەلەڤیزیۆنی ئەڵمانی (ھانۆ بڕۆوڵ) بووە. دوای ماوەیەکی کەم لەدایکبوونی، خێزانەکە ماڵیان دەگوازنەوە بۆ شاری (کۆڵۆن) لە ئەڵمانیا و (دانیەڵ) لەوێدا گەشە دەکات. ئاکتەرەکە بێخەوش بەزمانەکانی "ئەڵمانی، ئسیپانی، ئینگلیزی، پورتوگالی، فەرەنسی، و کەتەلۆنی" قسە بکات سەرەتا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دەستی کردووە بەکاری نواندن لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی Freunde fürs Leben، و بەردەوام بووە لە ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرھەمێکی تەلەڤزیۆنی و ھەنێک فیلمی بچووکدا. بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی (برۆوڵ) لەساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دەستی پێکرد ئەویش بەنواندنی رۆڵی (ئاڵێکس) لە فیلمی Good Bye Lenin! کە تیایدا ڕۆڵی کوڕێکی گەنج دەبینێت کە پێویستە ھەواڵی شکانی "ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات" لەدایکە دڵناسکەکەی بشارێتەوە دوای ئەوەی کە لە کۆمایەکی درێژخایەن بەھۆش دێتەوە، (برۆوڵ) بۆ ئەو ڕۆڵەی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا لەو کاتەوەش ئاکتەرەکە ساڵ بەساڵ ھەنگاوی چاکتری بەرەو پێش ناوە، لەوانەش ڕۆڵ بینینی لە فیلمی The Bourne Ultimatum لەگەڵ ئاکتەر (مات دەیمن). ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ (برۆوڵ) دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بەژداری بکات فیلمی Inglourious Basterds کە لە دەرھێنانی یەکێک لە گەورەترین دەرھێنەرەکانی ھۆڵییود (کوینتن تارەنتینۆ) و نواندنی چەندەھا ئاکتەری گەورەی وەکو (براد پێت، کریستۆف ڤاڵتز، و مایکڵ فاسبێندەر) بوو
فیلمەکان
دەستکاریچەند فیلمێكی سەركەوتوو كە لەو كاتەوە ڕۆڵی تێیاندا بینیوە:
Rush (2013)
Woman in Gold (2015)
Colonia (2015)
Captain America: Civil War (2016)
فیلمەکانی داهاتووی
دەستکاریلە پڕۆژەكانی داهاتووشی: Alone in Berlin (2016)
The Promise (2016)
The Zookeeper's Wife (2016)
God Particle (2017)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Kilkenny، Katie (١٦ی ئازاری ٢٠١٨). «How Daniel Bruhl Became Hollywood's Every Countryman». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Volpe، Allie (٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠). «'The Alienist' Star Daniel Brühl Went to Wild Lengths to Get Cast by Quentin Tarantino». Backstage. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ METZNER، KARLA (2012). SCHIZOPHRENIE IM FILM "DAS WEISSE RAUSCHEN". [S.l.]: AV AKADEMIKERVERLAG. ISBN 3-639-42615-0. OCLC 1202441142. لە 3 September 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 25 August 2021 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانیەڵ برۆول تێدایە. |