برایان دانیالسۆن (بە ئینگلیزی: Bryan Danielson؛ لەدایکبووی ٢٨ی ئایاری ١٩٨١) زۆرانبازێکی پیشەگەری ئەمریکییە، بۆ زۆرانبازی واژووی لەگەڵ WWE کردووە، لەسەر بڕاندی سماکداون نمایش دەکرد ، لەژێر ناوە ناسراوەکەی «دانیال برایان».[١]

دانیاڵ بڕایان

لەدایکبوون٢٨ی ئایاری ١٩٨١
گەڕەکی ئابردین لە واشنتۆن، ئەمریکا
ناوەکانی تردانیال برایان، برایان دانیالسۆن، ئەژدیھای دینامیک
باڵا١٬٧٨ مەتر
ھاوسەربڕی بێڵا
مناڵ(ەکان)٢

لە زۆرانبازیدا برایان چوار جار پاڵەوانێتی پشتێنی WWE و جارێک پاڵەوانێتی کێشی جیھانی بۆ کێشی قوورس بردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی بۆ جارێکیش پاڵەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە ساڵی(٢٠١٠) ، وە یەک جاریش پاڵەوانی کیشوەرەکانی WWE بووە لە ساڵی(٢٠١٦) . ھەروەھا براوەی جانتای نمایشی″Money In the bank″ــی سماکداون بووە بۆ ساڵی ٢٠١١ ، لە براوەی بانک، براوەی خەڵاتی ساڵی ٢٠١٣ی «سوپەرستاری سلامی» و بەڕێوەبەری گشتی سماکداون بوو، لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ تا ١٠ی نیسانی ٢٠١٨. برایان ٢٦ ھەمین پاڵەوانی تاج و ١٥ ھەمین پاڵەوانی گراندسلامە لە مێژووی WWE، دانیالسۆن پێشتر واژووی بۆ WWE کردووە، پاشان بە «فیدراسیۆنی جیھانی زۆرانبازی» ناسراوە، بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە ساڵانی ٢٠٠٠–٢٠٠١، ھەروەھا دەرکەوتنی بێ گرێبەستی زیاتری بۆ ئەو بەرزکردنەوەیە کردووە تا ساڵی ٢٠٠٣. دانیالسۆن پێش ئەوەی بچێتە ڕیزی WWE بۆ سێیەمین خول لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆرانبازی دەکرد، وە ناوی ڕاستەقینەی خۆی و ئەڵقەی ناوی ئەژدیھای ئەمریکی بەکارھێنا، کە دواتر ئەم ناوە بووە نازناوەکەی.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

دانیالسۆن لە ٢٢ی ئایاری ١٩٨١ لە گەڕەکی ئابردین لە واشنتۆن لەدایک بووە.[٢] دایک و باوکی لە تەمەنی گەنجیدا یەکتریان تەڵاقداوە، لە تەمەنی منداڵیدا دانیالسۆن لەلایەن ھاوڕێیەکیەوە گۆڤارێکی زۆرانبازی پرۆفیشناڵی دیت، وە لەو کاتەوە بووە بە ھەواداری زۆرانبازی.[٣] دانیالسۆن ژمارەیەک لە زۆرانبازەکانی بە کاریگەری یارکردنیان دەست نیشان کردووە، لەوانە: تۆشیاکی کاوادا، میتسوھارو میساوا، ولیام ڕێگال.[٤] ھەروەھا ئاماژەی بە مۆدێلکردنی زۆرانبازییەکەی کردووە لەسەر شێوازی زۆرانبازیی دین مالینکۆ و کریس بنویت لە سەرەتای پیشەکەیدا، پاشان جیو جیتسوی بەرازیلی وەک سەکۆیەک بۆ پەرەپێدانی شێوازی تایبەتی خۆی بەکار دەھێنا.[٥] دانیالسۆن لە ١١ی نیسانی ٢٠١٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ زۆرانبازی WWE برای بێلا کرد، کە نزیکەی سێ ساڵ لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵی. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ دوای نزیکەی دوو مانگ لە خانەنشینکردنی دانیالسۆن، بێلاش نیمچە خانەنشین کرا لە زۆرانبازیی بۆ ئەوەی لەگەڵی خێزان دەست پێ بکات. کچێکیان ھەیە بە ناوی جو دانیالسۆن (لەدایکبووی ٩ی ئایاری ٢٠١٧)، لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ برای منداڵی دووەمی لەدایکبووە.

پیشەی زۆرانبازی دەستکاری

دانیالسۆن لە ماوەی قۆناغی دووەمی ئامادەییدا بڕیاری دا بەدوای پیشەیەکی زۆرانبازی پڕۆدا بکەوێت، وە ھەوڵیدا لە قوتابخانەی زۆرانبازی دین مالینکۆ لە فلۆریدا مەشق بکات. لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەو کاتەی ساڵی ١٩٩٩ لەقوتابخانە تەواوبوو، قوتابخانەی مالینکۆ داخرابوو. دوای پێشنیارێکی ھاوڕێیەکی، لە جیاتی ئەوە دەستی کرد بە ڕاھێنان لەژێر دەستی «ڕودی گۆنزالێز» زۆرانبازە دێرینەکەی «شاون مایکڵس» لە ئەکادیمیای زۆرانبازی تێکساس TWA لە شاری سان ئەنتۆنیۆی تێکساس.[٦] دوای یەکەم دەرکەوتنی زۆرانبازی لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٩، دانیالسۆن گەشتی یابانی کرد، بۆ جەنگی ھونەرەکان لە پاڵ لانس کاد کە ھاوڕێی مەشقەوانی FMW بوو، وە لە چەندین یاری تیم تاگدا ڕکابەرییان دەکرد.[٧] دانیالسۆن لە کاتی گەشتکردن بە خولی سەربەخۆی ئەو وڵاتەدا بۆ کارکردن لە سیستەمی گەشەسەندوویی خۆیدا گرێبەستێکی واژوو کرد، بۆ مامەڵەیەکی گەشەسەندوو لەلایەن فیدراسیۆنی جیھانی زۆرانبازی WWF، ھەروەھا لەوێ بۆ پاڵەوانێتی مێمفیس زۆرانبازی MCW سپێردرا.

میدیاکانی دیکە دەستکاری

دانیالسۆن لە فیلمی ئەنیمەیشنی The Flintstones & WWE: Stone Age SmackDown! دەنگی بۆ کارەکتەر دانی بریرۆک تۆمارکرد، کە ئەنیمەیشنەکە لە ئازاری ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. دانیالسۆن لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٥ ژیاننامەیەکی بە ناونیشانی «بەڵێ» بڵاوکردەوە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Daniel Bryan bio". WWE. Retrieved June 15, 2012.
  2. ^ Milner, John M.; Clevett, Jason. "Bryan Danielson". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Archived from the original on September 15, 2018. Retrieved February 20, 2010.
  3. ^ Murphy, Jan (January 24, 2013). "'Yes! Yes!' Daniel Bryan on top of the world". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved March 14, 2019.
  4. ^ "American Dragon Bryan Danielson interview". Retrieved June 10, 2009.
  5. ^ Alvarez, Bryan. "2007 Bryan Danielson interview". Figure 4 Weekly. Retrieved June 21, 2009.
  6. ^ Clevett, Jason (September 21, 2006). "Fiery words from American Dragon". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Archived from the original on September 15, 2018.
  7. ^ "Frontier Martial Arts (FMW) Matches Wrestled By Daniel Bryan". Cagematch.net. Retrieved March 14, 2019.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ Fowler, Matt (March 10, 2015). "WWE's Daniel Bryan on Becoming a Part of the Flintstones Universe". ign.com. Retrieved June 21, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری