دانی
یاریزان دانیال گارسیا یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی لە 22ی کانوونی دووەمی 1974 لەدایکبووە، سەرەتای یاریکردنی لەیانەی ڕیال مەدرید B دەستپێکردووە و ۷۱یاری ئەنجامداوە و ۲۰گۆڵی تۆمارکردووە، دواین یانەش یاری بۆ کردووە یانەی رایۆ ماجاهۆندا بوو. بۆ یانەی ڕیال مەدرید یاریکردووە لەساڵی 1994 تا 1998 لەو ماوەیەدا ۱۰یاری ئەنجامداوە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، بەهۆی ئەوەی لە ڕیال مەدرید پشتی پێ نەدەبەسترا بۆیە لە ۱۹۹۸ پەیوەندی بەیانەی ڕیال مایۆرکا کردووە و تا ۱۹۹۹ لەو یانەیە بەردەوامبووە لەوماوەیەدا ۳٦یاری ئەنجامداوە و ۱۲گۆڵی تۆمارکردووە، دواتر رویکردۆتە یانەی بارسێلۆنا و تا ۲۰۰۳ بەردەوامبووە و لەوماوەیەدا ۵۰یاری ئەنجامداوە و ۱۲گۆڵی کردووە.
بۆ تیپی یەکەمی ئیسپانیا ۵یاری کردووە و ۱گۆڵی تۆمارکردووە
دانیال گارسیا لارا | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢۲ی کانوونی دووەمی 1974 کاردیانۆلا ، ئیسپانیا |
پیشە | یاریزان |
باڵا | ١۸۰ سانتیمیتر |
کار | دانی |
ئایین | مەسیح |
سەرچاوە
دەستکاریویکیپیدیای ئینگلیزی
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |