دامەزراوەی بەرھەمھێنانی میدیایی فورقان کۆنترین دەزگای ڕاگەیاندنە کە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامییە، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ دامەزراوە، ئەو کاتە ناوی ڕێکخراوەکە «دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق» بووە. دامەزراوەی فورقان کەرەستەی بینراو و دەنگی بڵاودەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوەی فورقان تەنیا لێدوانی فەرمی بینراو و دەنگی و نووسراوی ھەبوو، دوای سەرھەڵدانی دامەزراوە میدیاییەکانی دیکە کە وەک قۆڵی میدیایی ڕێکخراوەکە سەریان ھەڵدا. لە نێویاندا «ناوەندی ڕاگەیاندنی حەیات-مركز الحياة للإعلام»٫ ئەو دەزگای ڕاگەیاندنەیە کە بە زیاتر لە دە زمان ئاراستەی خەڵکی ڕۆژاوای دەکات. «ناوەندی ڕاگەیاندنی فورات» بە چەند زمانێک بە تایبەت زمانە ئاسیاییەکان ئاراستەی خەڵکی ڕۆژھەڵات دەکرێت. و «دامەزراوەی ئیعتیسام»، کە تایبەتمەند بوو لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ سەبارەت بە ڕێکخراوەکە لە سووریا. و «دامەزراوەی ئەجناد»، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ماددە دەنگییە کوالێتی بەرزەکان کە لە سروود و قورئان خوێندندا نوێنەرایەتی دەکرێن.[١][٢][٣]

دامەزراوەی فورقان
دامەزران٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦
دامەزرێنەرAbu Muhammad al-Furqan
وڵاتدەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
شوێنی بارەگاکاندەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
زمانعەرەبی، ئینگلیزی

بڵاوکراوە دامەزراوەکان دەستکاری

دەزگای فورقان کەرەستەی بینراو و دەنگی دەرکردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە زیاتر لە دوو سەد بڵاوکراوەی بینراوی بەرھەمھێناوە، لە شێوەی تاک یان زنجیرە، ھەروەھا تێکستی دەنگی لەلایەن سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری