دارکونکەرە یان دارەسمە (Picidae) تیرەیەکی پەلەوەرە کە زیاتر لە ٢٠٠ جۆری مەل دەگرێتەوە. ژینگەی دارکونکەرە زۆر بەربڵاوە و لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریکا لە ھەرکوێ دارستانی لێ بێت ھێلانەی تێدا چاک دەکەن. وەک لەناوەکەیانەوە دیارە زۆربەی دارکونکەرەکان بە دەنووک کون دەکەنە دار و ھێلانەکانیان بە درەختەوە چاک دەکەن. ئەم باڵندانە دەنووکێکی بەقەوەت و تیژیان ھەیە بۆ کونکردنی دار.[١]

دارکونکەرە
ناوی پۆلێنکردنPicidae
پلەی پۆلێنکردنتیرە
پۆلێنکردنی باوانPiciformes
ناوی باوی پۆلێنکردنspettefamilien
Code of nomenclatureInternational Code of Zoological Nomenclature
Taxon rangeبەڕازیل

ژینگە دەستکاری

جۆرەکانی دارکونکەرەکان بە تەواوی دنیادا بڵاوەیان کردووە و جگە لە ئوسترالیا و ئانتارکتیکا لە زۆربەی شوێنی تردا دەژین. زۆربەی دارکونکەرەکان لەیەک جێ دەژین و سەفەر ناکەن، بەڵام چەند جۆرێکیشیان ناسراون بەوەی کە ھاتوچۆ دەکەن و بە زستاندا بەرەو شوێنی گەرم دەفڕن.[٢]

خواردن دەستکاری

دارکونکەرەکان بەزۆری مێروو و ھێلکەی مێرووەکان دەخۆن بەتایبەت ئەوانەی بەسەر دارەوەن. لێکۆڵینەوەکان دەری خستووە ئەو دارانەی دارکونکەرە ھێلانەیان پێوە دەکات مێروویان کەمترە و ساخترن.[٢] بۆیە دارکونکەرە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پاراستنی سڵامەتیی دارەکاندا.

بڕێک لە جۆرەکانی دارکونکەرە دەستکاری

زیاتر لە ٢٠٠ جۆری دارکونکەرە ناسراوە. ئینساکلۆپیدیای کەنەدایی ژمارەی جۆرەکانی دارکونکەرەی بە ٢١٦ داناوە،[٣] بەڵام ژمارەی لەمە زیاتریش لەبەردەستە.

ناوەکان بە کوردی دەستکاری

دارکونکەرە و جۆرەکانی ناوی زۆریان ھەیە کە بڕێکیان لە کتێبی فەرھەنگی باڵندەدا تۆمار کراون. بڕێک لەم ناوانە بریتین لە دارتورکنەک، خەنجەردەەم، دارکلۆرە، دارتەقێنە، دارسم، دارکەوە، دارکوتە و ملگێڕە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەحری، ئەحمەد، فەرھەنگی باڵندە، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.
  2. ^ ئ ا "Woodpecker". www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-03-29.
  3. ^ "Woodpecker". www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-03-29.