خەیری ئادەم (لەدایکبووی ١٩٨١ لە دهۆک، هەرێمی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.

خەیری ئادەم
لەدایکبوون١٩٨١
نەتەوەکورد
پیشەشێوەکار
وێبگەماڵپەڕی فەرمیی خەیری ئادەم

ژیان دەستکاری

خەیری ئادەم لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک نیگارکێشی تەواو کردووە و ساڵی ٢٠٠١ دیپلۆمی وەرگرتووە؛ ساڵی ٢٠٠٨ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەکالۆریۆسی شێوەکاری وەرگرتووە. بۆ ماوەی حەوت ساڵ وەک مامۆستای هونەر لە قوتابخانەکاندا وانەی وتووەتەوە، کە یەک لەوان پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک بووە. ساڵی ٢٠١٢ لە ئاکادیمیای زانکۆی هونەری سان فرانسیسکۆ دەستی بە خوێندن کردووە و ساڵی ٢٠١٥یش وەک هونەرمەندێکی فیگوراتیڤ، لە ڕیالیزمی هاوچەرخدا ماستەری وەرگرتووە. خەیری ئادەم لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تاوەکوو ئێستا مامۆستای پەیمانگای هونەریی داسینیایە.[١][٢]

شێواز دەستکاری

ئامانجی نیگارەکانی خەیری ئادەم ئەوەیە ڕوحی ژنی کورد لەناو جلوبەرگە نەریتییەکانیدا بەرجەستە بکات، ئەو دەیهەوێت پەیوەندیی نێوان ژنی کورد و پۆشەنی ژنان لەناو کۆمەڵگادا بخاتە ڕوو کە ئەمەش بە تیشک خستنە سەر پۆشاکە نەریتییەکانی ژنانی کورد و مانای ڕەنگ و هێمای ئەو جلوبەرگانە دەستەبەر دەبێت کە شکڵ، شێواز، دیزاین و مانای کۆمەڵایەتیی جیاوازیان هەیە.

خەڵاتەکان دەستکاری

  • ساڵی ٢٠١٩ پلەی یەکەمی خەڵاتی هونەری ئەمریکا
  • ساڵی ٢٠١٨ پلەی چوارەمی خەڵاتی هونەری ئەمریکا
  • ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ئاکادیمیای زانکۆی هونەر، خەڵاتی Body of work
  • ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاپی سوور، شانازی بۆ پۆستەر

پێشانگاکان[٣] دەستکاری

تایبەت دەستکاری

  • ساڵی ٢٠١٧ لە گەلەریی دھۆک
  • ساڵی ٢٠١٥ کچی خەونەکان، Cannery Gallery لە سان فرانسیسکۆ

بەشێک لە پێشانگا ھاوبەشەکان دەستکاری

  • ساڵی ٢٠٢٠ سێزدەھەمین فێستیڤاڵی ھونەری پلاستیک لە بەغدا
  • ساڵی ٢٠١٩ دوەمین پێشانگای نێونەتەوەیی ھونەری ھاوچەرخ لە پاریس
  • ساڵێ ٢٠١٩ مۆزەخانەی ئاغالە لە کۆیە
  • ساڵی ٢٠١٨ پێشانگای ساڵانەی گەلەریی دھۆک
  • ساڵی ٢٠١٨ زاموا گەلەری لە سلێمانی
  • ساڵی ٢٠١٧ ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی
  • ساڵی ٢٠١٤ فێستیڤاڵی لاوانی کورد لە مەیامی
  • ساڵی ٢٠١٣ فێستیڤاڵی لاوانی کورد لە سان دییگۆ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ WOoArts. "15 Figurative Paintings By Iraqi Artist Khairy Adam". WooArts (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Artist Khairy Adam (Kurdish artist)" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "kurdistanart: Khairy Adam Kurdish artist~ Duhok south of Kurdistan". kurdistanart.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)