خەڵاتی یارییەکانی ٢٠٢١

خەڵاتی یارییەکانی ٢٠٢١ (بە ئینگلیزی: Game Awards 2021) ئاھەنگی خەڵاتکردنی باشترین یارییەکانی ساڵی ٢٠٢١ە، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت. پێشکەشکاری ئەم چالاکییە جێف کێلییە، وەک لە خولەکانی پێشوودا، ئەم چالاکییەش لە شانۆی مایکرۆسۆفت لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت. کاندیدەکانی ھەر بەشێک لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئاشکرا دەکرێن. ئەنجامی دەنگدانەکان ٩٠٪ دەنگەکانی دەستەی سوێندخواردن کە تیمی بەرھەمھێنەرانی ڕەقەکاڵا لە کۆمپانیای سۆنی، مایکرۆسۆفت، نینتێندۆ و ئەی ئێم دی و بڵاوکەرەوەی یارییە کۆمپیوتەرییەکان و ٥٠ پسپۆڕی پیشەسازی یارییە کۆمپیوتەرییەکان و ١٩ بڵاوکراوەی زمانی ئینگلیزی و ئەوانی دیکەش لەخۆدەگرێت، ١٠٪ی دەنگەکانی خەڵک لە میدیای خەیاڵیدا ھەڵدەبژێردرێن لەوانە فەیسبووک و تویتەر و بیلیبیلی.

لۆگۆی ئاھەنگەکە لەساڵی ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری