خەنوکە ، خانوکا یان جەژنی چرا (بە عیبری: חֲנֻכָּה) بریتییە لە بۆنە و جەژنێکی جولەکەکان بەجۆرێک بۆماوەی ھەشت ڕۆژ جولەکەکان یادی دەکەنەوە کە دەستپێکی جەژنەکە دەکەوێتە ڕێکەوتی بیست و پێنجی مانگی کیسلێف بەپێی ڕۆژژمێری عیبری، کە ھاوکاتە لەگەڵ شەممەی سێیەمی مانگی کانوونی یەکەم لە ڕۆژمێری زایینی.[١][٢][٣] خەنوکە بە بۆنەیەکی ئاینی زۆرمەزن دانانرێت بۆیە ماوەی جەژنەکە نابێتە پشووی فەرمی لە ئیسرائیل بەلکو تەنھا لە ڕێگای سوپاس گوزاری و دڵخۆشیەوە یادی دەکرێتەوە.

چرای خەنوکە

کات و ماوەکەی دەستکاری

جەژنی خەنوکە ھەشت ڕۆژ دەخایێنێت بەجۆرێک لە ئێوارەی ھەر ھەشت ڕۆژ مۆمێک دادەگیرسێنن ڕۆژی یەکەم یەکەم چرا دادەگیرسێنن ڕۆژی دووەم و سێیەم و، تاوەکو ڕۆژی ھەشتەم دوایین مۆم دادەگیرسێنن کە کۆی گشتی مۆمەکان دەکاتە ھەشت مۆم.

لەگەڵ داگیرساندنی ھەر چرایەک نوێژی سوپاسگوزاری و نزا و پاڕانەوە لە خوا ئەنجام دەدەن، بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر شانشینی سلوقیەکان (مەکابیین) کە ئەنتیۆخۆس سەرکردایەتی دەکردن ١٦٧ پ ز، لەئەنجامی ئەم سەرکەوتنەیان رزگاریان بوو لە ژێڕدەستی و ئازاری سلوقیەکان کە سێ ساڵی خایاند بەھوپەیمانیان لەگەڵ بەتاڵمەکان کە ئەوسا ھەدوولا دوژمنی سلوقیەکان بوون،

ناوی خەنوکە بە واتای "دروست بوونەوە " دێت لە زمانی عیبریدا، کە مەبەست لێی دروستکردنەوەی پەیکەری سولەیمان پێغەمبەرە دوای ڕووخاندنی لەلایەن حەشمونیەکانەوە.

چیرۆکی دروستکرنەوەی پەیکەری سولەیمان لەبەشی یەکەمی گەشتی مەکابین باسکراوە(٤: ٥١–٥٧) ھەروەھا لە پەرتوکی یوسیفۆس فلافیسۆف باسکراوە کە پەرتوکێکی مێژوویی جولەکەکانە (بەشی ١٢)، کە باس لەھۆکاری دیاریکردنی ھەشت ڕۆژەکە دەکات، کە بەھۆی ڕوودانی پەرجۆ یەک بوو بەسەر حەشمونیەکاندا ھات و ماوەی ھەشت ڕۆژی خایاند لەکاتی ڕووخانی پەیکەرەکەی سولەیمان کە جگە لە ڕۆنێک بۆ ھەڵکەندنی چرا ھیچ شوێنەوارێک لە پەیکەرەکە نەمایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Origin of the Name Chanukah. Torah.org. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢.
  2. ^ 133. Days on Which Tachanun is Omitted - OU Torah. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ The Lights of Chanukah – Laws and Customs. 9 April 2014. 04 کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری