خەرمانەی ٢٢ °

دیاردەیەکی فیزیکی
  ئەم وتارە سەبارەت بە خەرمانەی ٢٢ ° نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە خەرمانە (ڕوونکردنەوە).

خەرمانەی ٢٢ ° (بە ئینگلیزی: ٢٢° halo) دیاردەیەکی تیشکییە کە سەر بە خێزانی خەرمانەکانی کریستاڵی سەھۆڵین. بە شێوەی بازنەیەکە کە ڕۆشنایییەکی ھەست پێکراوی ھەیە کە بە نزیکەی ٢٢ پلە بە دەوری خۆر یان مانگ دروست دەبێت. کاتێک بەدەوری مانگ دروست دەبێت پێی دەڵێن (خەرمانەی مانگ).[١] لە ئەنجامی ڕەت بوونی تیشکی خۆر یان تریفەی مانگ بەناو بلورە سەھۆڵییەکانی ئاسمان دروست دەبێت، ملیۆنەھا کریستاڵی سەھۆڵی شەشگۆشەیی لە چینە سارد و بەرزەکانی کەش دا ھەنە، ھەرکاتێک تیشکی ڕووناکی بەناویاندا تێپەر ببێت ئەوە تیشکە ڕووناکییەکە شی دەکەنەوە، و ھەرکاتێک گۆشەی ئەم تیشکانە ٢٢پلە بێت ئەوە شێوەی سەرچاوەی ڕووناکییەکە دروست دەکەن بۆ نموونە مانگ و خۆر تا ئەندازەیەک بازنەیین بۆیە شێوەی خڕ یان بازنەیی دروست دەکەن.[٢] خەرمانە پتر لە ١٠٠ جار لەماوەی ساڵێکدا دروست دەبێت کە ئەم ڕێژەیە زۆر زیاترە لە پەلکەزێڕینە.

خەرمانەی مانگ

شیکردنەوەی ڕووناکی دەستکاری

 
ھێلکاری تێپەڕبوونی ڕووناکی بەناو ھاوێنەیەکی شەشپاڵودا.
 
ھێلکاری بینینی پڕشنگی خۆر و تریفەی مانگ دوای ئەوەی بەناو ھاوێنەیەکی شەشپاڵودا ڕەت دەبێت.

خەرمانەی ٢٢ (مانگ و خۆر) ھەرچەندە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خەرمانە، شێوە و ئاڕاستەکردنی تەواوی کریستاڵی سەھۆڵەکان بەرپرسن لە خەرمانەی ٢٢، بەڵام ئەم ڕوونکردنەوەیە گرفتێک نیشان دەدات، وەک ئەوەی کە تایبەتمەندییە ئایرۆدینامیکییەکانی ئەم جۆرە کریستاڵانە وا لێ دەکات کە بە شێوەیەکی ئاسۆیی ئاڕاستە بکرێن نەک بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی.[٣]

کاتێک ڕووناکی بە گۆشەی ٦٠ پلە بە ناو گەردێک بلوری سەھۆڵی شەشپاڵو تێدەپەڕێت لە ئەنجامدا لاڕێیەک لە گۆشەی لاڕێدا لە ٢٢ تا ٥٠ پلە دروست دەبێت. کەمترین لادانی گۆشەکە نزیکەی ٢٢ ° دەبێت (یان زیاتر بە دیاریکراوی ٢١٫٨٤ ° بە تێکڕا؛ ٢١٫٥٤ ° بۆ ڕەنگی سوور و ٢٢٫٣٧ ° بۆ ڕەنگی شین). ئەم جیاوازییەیە بەندە بە درێژی شەپۆلەکە لە کاتی دووبارە شکاندنەوەی کە دەبێتە ھۆی ئەوەی لێواری ناوەوەی بازنەکە سوور بێت لەکاتێکدا کە قەراغی دەرەوە شین ھەڵدەگەڕێت.[٤]

کریستاڵە سەھۆڵییەکانی کەش ھەموو ڕووناکییەکە بە ھەمان شێوە دەشکێنێتەوە، بەڵام تەنھا ئەو کریستاڵیانەی لە گۆشەی ٢٢ پلە ھەڵکەوتوون بە بەرچاوان دەکەون و لە زەوی دەبینرێن. وەک ئەوەی ھیچ ڕووناکییەکی تر لە گۆشە بچووکەکانی ٢٢ پلە نەبێت.

دیاردەیەکی دیکە لە دەوری خۆر یان مانگ دروست دەبێت، کە لە کوردی ھەر پێی دەڵێن خەرمانە کە تەواو لە خەرمانەی ٢٢ پلەیی جیاوازە. ئەم جۆرە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی ڕووناکی بەناو دڵۆپە ئاو دروست دەبێت لە بری کریستاڵی سەھۆڵی کە بازنە دروست بووەکە زۆر بچووکتر و ڕەنگینترە.[٥]

پەیوەندی بە کەش و ھەواوە دەستکاری

لە فۆلکلۆردا، بە زەنگەکانی مانگ بانگ دەکرێت، کە وەک زەنگێکی مانگ دەبینرێت، چونکە ئەم خەرمانانە لە ئەنجامی پەلە ھەورەکانی سیرۆستراتۆس دروست دەبن کە زۆرجار چەند ڕۆژێک دوای دروستبوونی خەرمانە گەردەلوولی گەورە دێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جاران ھەمان ئەم جۆرە ھەورانە خەرمانە دروست دەکەن و ھیچ گۆڕانکارییەکی کەشوھەواش ڕوونادات.[٦]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""Disk with a hole" in the sky". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  2. ^ "22 degree Halo, 22° Halo, 22° circular Halo". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  3. ^ "Bullet Rosettes & 22 degree Halos - OPOD". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  4. ^ "22° Halo Formation". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 1ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "What makes a halo around the sun or moon? | EarthSky.org". earthsky.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-02.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری