ئەم وتارە سەبارەت بە خەرمانەی ٤٦ ° نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە خەرمانە (ڕوونکردنەوە).

خەرمانەی ٤٦ ° (بە ئینگلیزی: 46° halo)یەکێکە لە خەرمانە دەگمەنەکانی کریستاڵی سەهۆڵی شەش پاڵو ، وەک ئەڵقەیەکی گەورە لەدەوری خۆر دەردەکەوێت بە نزیکەیی دوو هێندەی دووریی خەرمانەی ئاسایی (خەرمانەی مانگ و خۆر ) . کاتێک خۆر لە نێوان ١٥-٢٧ پلەی ژوور ئاسۆدایە ئەم جۆرە خەرمانەیە درووست دەبێت ، خەرمانەی ٤٦ پلەیی زۆر جار لە شێوەی کەوانەیی بە ڕەنگەکانی سەرووی بنەوشەیی دەردەکەوێت، کە لە شێوەی بازنەیەک دایە بە نزیکەی ٤٦ پلە لە تەنیشتەکانی لای چەپ و ڕاستی خۆر درووست دەبێت[١].

خۆرە درۆزنە تێکەڵ لەگەڵ خەرمانەی ٤٦ پلەیی .

خەرمانەی ٤٦ هاوشێوەی خەرمانەی ئاساییە (خەرمانەی ٢٢) ، بەڵام زۆر گەورەتر و کاڵترە . خەرمانەی ٤٦ ئەو کاتە درووست دەبێت کە تیشکی خۆر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە ناو کریستاڵی سەهۆڵی شەش پاڵوییدا ڕەت دەبێت کە لە شێوەی بنکەیەکی شەشگۆشەییەوە دەرکەوێ[٢] . ئەو ناڕێکیەی نێوان ڕووی کریستاڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەنگەکانی خەرمانەی ٤٦ پلەیی بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بڵاودەبێتەوە لە هیی خەرمانەی ٢٢ . سەرەڕای ئەوەش ، کە زۆر تیشک لە گۆشە گەورەترەکان لادەبرێت لە لێواری دەرەوەی خەرمانەکە[٣] .

بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان خەرمانەی ٤٦ و خەرمانەی ٢٢ بزانین پێویستە بە وردی چاودێری بەرزبوونی خۆر و شێوە و ئاڕاستەکردنی کەوانەکە بکرێت[٤]. چونکە خەرمانەی ٤٦ پلەیی تەنها کاتێک درووست دەبێت کە خۆر دەکەوێتە ١٥-٢٧ پلە بەسەر ئاسۆدا[٥].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mariotte, Edme (1681). De la nature des couleurs (بە فەڕەنسی). Chez Estienne Michallet.
  2. ^ "Supralateralbogen (EE21)". www.meteoros.de. Retrieved 2021-05-02.
  3. ^ "46°-Ring (EE12)". www.meteoros.de. Retrieved 2021-05-02.
  4. ^ "Is it a 46° halo or a supra/infralateral arc?". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02. {{cite web}}: no-break space character in |title= at position 17 (help)
  5. ^ "46° halo formation". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02. {{cite web}}: no-break space character in |title= at position 9 (help)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

خۆرەدرۆزنە

سەرچاوەکان دەستکاری