خەتەنەکردنی یەسووع

  ئەم وتارە سەبارەت بە خەتەنەکردنی یەسووع نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە خەتەنە (ڕوونکردنەوە).

خەتەنەکردنی یەسووع (بەئینگلیزی: The Circumcision of Jesus)، یەکێکە لە ڕووداوەکانی ژیانی یەسووعی ناسڕی بەپێی ئینجیلی لۆقا کە لەئایەتی ٢:٢١ دا ھەیە و دەڵێت یەسووع پاش ھەشت ڕۆژ لەدوای لەدایکبوونی خەتەنە کراوە (بەپێی کەلتوور و تەقلیدی مەسیحییەکان ڕۆژی یەکەمی کانوونی دووەم دەکات). ئەمە یەکێکە لەیاساکانی نێو ھالاخای یەھوودییەت کە خەچت لەسەر خەتەنەکردنی ڕەگەزی نێر دەکات پاش ھەشت ڕۆژ لەلەدایکبوونی لەکاتی مەراسیمی پەیمانی خەتەنەکردن یان ناسراو بە بریت میلا، کە لەھەمان کاتدا ناوێکیش بۆ منداڵەکە ھەڵدەبژێرن. خەتەنەکردنی یەسووع بووە یەکێک لە دیاریترین بابەتەکانی ھوونەری مەسیحی لەدوای سەدەی دەیەمی زایینییەوە، کەیەکێکە لەو چەندین بابەتەی ژیانی یەسووع کە لەلایەن ھوونەرمەندانەوە وێنەکراوە.

خەتەنەکردنی یەسووع، لەلایەن فرێدریش هێرلینەوە کێشراوە

ئەم ڕووداوە یاد دەکرێتەوە لە جەژنی خەتەنەکردندا لە کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی لە ١ی کانوونی دووەمدا، لەھەمان ڕۆژیشدا لەلایەن زۆرینەی ئەنجلیکانییەکانەوە یاد دەکرێتەوە. لەلای کڵێسای کاسۆلیکەوە لە جەژنی ناوی پیرۆزی یەسووعدا یاد دەکرێتەوە.[١]

دەقە ئینجیلییەکان دەستکاری

زنجیرەیەک وتار لەسەر
 

دووەمین بەشی ئینجیلی لۆقا باس لە خەتەنەکردنی یەسووع بەم جۆرە دەکات:

بەھەرحاڵ ئەم باسە بەبەراورد لەگەڵ سێیەمین بەشی نامەی پۆڵس بۆ خەڵکی فیلیپی کە لەلایەن پۆڵسەوە نووسراوە، زۆر کورتە، چونکە لەوێدا پۆڵس بەدرێژیی باسی لەو ڕووداوە کردووە. ئەمە وای کرد کە لاھووتگەرانی وەک فرێدریش شلایەرماخەر و دەیڤد شتراوس کە وا دابنێن کە نووسەری ئینجیلی لۆقا خەتەنەکردنەکەی بە ڕاستییەکی مێژووی دانابێت یان لەوانەیە لە گێراندنەوەی کەسێکی ترەوە وەری گرتبێت. [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ The contrast however between the fullness of detail with which this point is elaborated and coloured in the life of the Baptist, and the barrenness with which it is stated in reference to Jesus, is striking, and may justify an agreement with the remark of Schleiermacher, that here, at least, the author of the first chapter is no longer the originator." - Strauss, 217