خێڵی مایێدا (بە ژاپۆنی: 前田氏؛ شێوەی خوێندنەوەی: ماییدا-شی) یەکێک لە سەرەکیترین خێڵەکانی ژاپۆن بوو لە ماوەی چەرخی ئێدۆدا (١٥٨٣ - ١٨٦٨). ھەروەھا یەکێک لە گەورەترین خێزانەکانی ساموڕای بوو و لە بەرھەم ھێنانی برنجیشدا زۆر بەناوبانگ بوو. ئەم خێڵە لقێک بوو لە خێڵی سوگاوارا.