خیمێنا گالارزا (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢) ڕۆژنامەنووسێکی بۆلیڤییە. بەرنامەکەی وایکرد گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆلیڤیای ٢٠١٩ ئاشکرابکات.[١] لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

خیمێنا گالارزا

خیمێنا گالارزا
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠١-١٤) ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
شاری کامیری، بۆلیڤیا
پیشەڕۆژنامەنووس
خاوەنکارتیڤی یو
ناسراوە بەئاشکراکردنی گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆلڤیا (٢٠١٩)
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ژیان دەستکاری

خیمێنا لە ساڵی ١٩٧٢، لە شاری کامیری لەوڵاتی بۆلیڤیا لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ، لە ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری جیۆلۆجی کاردەکات.[٣] دواتر چووەتە ناو بواری ڕۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی (Red UNO) وە (Cadena A) دواتر بۆماوەیەک وازدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە بۆ بوارەکە و کارکردنی بۆ دەزگای (TVU) دەستپێکرد.[٤] لەو دەزگایە بەرنامەکەی پڕبینەرترین پڕۆگرامی بەڕازیلی بوو.[٥] بەرنامەکەی پەردەی لەسەر گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆلیڤیا ھەڵدا.[١] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، وڵات کەوتە قەیرانی سیاسییەوە، سەرۆککۆماری وڵات ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە و وڵات جێبھێڵێت و بچێتە مەکسیک.[٦] لەبەرامبەر ئەو ھەوڵانەی و بوێری ئەوا خیمینیا لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "October 25th, 2015 Elections: A Massive Planned Operation of Electoral Fraud". Human Rights Documents Online. Retrieved 2020-03-13.
  2. ^ ئ ا "2020 International Women of Courage Award". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.
  3. ^ "Ximena Galarza: 'Yo voy a ser periodista hasta el día de mi muerte' - La Razón". www.la-razon.com. Retrieved 2020-03-13.
  4. ^ "Jaque mate con Ximena Galarza". www.eldiario.net (بە ئیسپانی). Retrieved 2020-03-13.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.
  6. ^ "Bolivian leader arrives in Mexico for asylum". BBC News (بە ئینگلیزی). 2019-11-12. Retrieved 2020-03-13.