خۆپەرستی یا خۆخوازی یا خۆبینی بریتییە لە تەنیا بە تەنگ خۆ و قازانجی خۆوە بوون و، ئاوڕ لە قازانج و ئاسایشی خەڵکی تر نەدانەوە.[١] ئینسانی خۆپەرست ھەر تەنیا خۆی بە لاوە گرنگە، ھەموو شتی ھەر بۆ خۆی دەوێ، لە دان و بەخشین لەزەت نابات، حەز بە لێسەندن و گرتن دەکات. تەنیا لە ڕوانگەی قازانجی خۆیەوە سەیری دنیای دەرەوە دەکا، ھیچ لا ناکاتەوە لەوە کە خەڵک چییان پێویستە و ئاوڕ لە پلەوپایەی ئینسانی و شەرەفیان ناداتەوە. جگە لە خۆی ھیچ شتێ نابینێ. ھەموو کەس و ھەموو شت بە پێوانەی قازانجێ کە دەتوانێ بۆ ئەو بیبێ ھەڵدەسەنگێنێ.[٢]

پێچەوانەی خۆپەرستی ئاڵترویزم یا خۆنەویستی یا لەخۆبوردوویی یا خەڵکپەرستییە. ھەروەھا باشتر وایە لە نێوان خۆپەرستی و خۆبەناوەندزانین یا ئیگۆسەنتەریزمدا جیاوازی دانرێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مەردۆخ ڕۆحانی, ماجد. فەرھەنگی زانستگای کوردستان.
  2. ^ فرۆم, ئێریک. ھونەری خۆشویستن.