خۆپۆترەیت بە ملوانکەیەکی دڕکاوی و ھەمینگبێرد
خۆپۆترەیت بە ملوانکەیەکی دڕکاوی و ھەمینگبێرد (بە ئیسپانی: Autorretrato con Collar de Espinas) تابلۆیەکی زەیتییە لە ساڵی ١٩٤٠، لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە.
خۆپۆترەیت بە ملوانکەیەکی دڕکاوی و ھەمینگبێرد | |
---|---|
ئیسپانی: Autorretrato con Collar de Espinas | |
ھونەرمەند | فریدا کالۆ |
ساڵ | ١٩٤٠ |
ناوەند | زەیتی |
ئەندازە | ٦١.٢٥ سم × ٤٧ سم (٢٤.١١ ئینج × ١٨.٥ ئینج) |
شوێن | سەنتەری هاری ڕانسۆم لە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن |
لەم خۆپۆترەیتەی کالۆ، ئەو وێنەی خۆی، پشیلە و مەیموونێکی ڕەش دەردەکەوێت، تابلۆکە لەدوای جیابوونەوەکەی خۆی و دیێگۆ ڕیڤێرا و هەروەها کۆتایی پەیوەندییەکەی لەگەڵ وێنەگر نیکۆلاس مورای بوو. دواتر مورای بە ماوەیەک کورت لەدوای تەواوبوونی تابلۆکە، ئەوا تابلۆیەکەی کڕی.[١]
لە ئێستادا، تابلۆکە لە نێو کۆکراوەکانی نیکۆلاس مورای بووە لە سەنتەری هاری ڕانسۆم لە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن. لە دوای ١٩٩٠، لە کۆمەڵێک پێشانگای هونەری لە ئەمریکا،[٢] مەکسیک و ئیتالیا نمایشکرا.[٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Ditrich, "Self-portrait with Thorn Necklace and Hummingbird".
- ^ «About the Show: Frida Kahlo: Art, Garden, Life». New York Botanical Garden. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Frida Kahlo: List of Works». Scuderie del Quirinale. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Frida Kahlo». Philadelphia Museum of Art. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Frida Kahlo's "Self-Portrait with Thorn Necklace and Hummingbird" at Ransom Center in Austin». Art Daily. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپۆترەیت بە ملوانکەیەکی دڕکاوی و ھەمینگبێرد تێدایە. |