خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق یەکێکە لە خولەکانی پەرلەمانی عێراق، لەدوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراق، ڕۆژی یەک شەمە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ یەکەم دانیشتنی ئەم خولە بە بەژداری سەرجەم کووتلە و ٣٢٥ لە کاندیدە سەرکەوتووەکان دەستی پێکرد.[١] دوای ئەوەی سەرجەم لایەنەکان لەسەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق ڕێککەوتن. لە یەکەمین کۆبوونەوەدا، مەحموود مەشهەدانی کە سەر بە هاوپەیمانی عەزمە و بەتەمەنترین پەرلەمانتارە، سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد. پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوێندەوە. لە سەرتای یەکەم دانیشتنی ئەم خولە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پەرلەمانتارانی فراکسۆنی سەدر و فراکسۆنی چوارچێوەی ھاوئاھەگی دروست بوو،[٢] کە بەو ھۆیە کارەکانی پەرلەمان ڕاگیرا، ھەر لەو گرژی و ئاڵۆزییە مەحموود مەشھەدانی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، پاشان خالید دراجی وەک دووەم پەرلەمانتاری بەتەمەن سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی بەڕێوەبرا و پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەی دەنگدانی نھێنی دەستی پێکرد.[٣] لە ئەنجەمدا محەممەد حەلبووسی بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرایەوە.[٤].پاشان دەنگدانی نھێنی بۆ ھەڵبژاردنی جێگری یەکەم و ووووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمان دەستی پێکرد، حاکم زاملی لە فیراکسیۆنی سەدر بە ١٨٣ دەنگ بوو بەجێگری یەکەم [٥] و شاخەوان عەبدوڵڵا لە فیراکسیۆنی پارتی بە ١٨٠ دەنگ بە جێگری دووەم ھەڵبژێردران.[٦]

خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارەم
پێشەکی
ئەنجومەنی یاسادانانئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دەسەڵاتی یاسادانانعێراق
شوێنی کۆبوونەوەناوەندی کۆنگرەکان، ناوچەی سەوز، بەغداد
خول٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (2022-01-09) – بەردەوامە
ھەڵبژاردنھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئەندامان٣٢٩
سەرۆکی ئەنجومەنمحەممەد حەلبووسی
جێگری یەکەمی سەرۆکحاکم زاملی
جێگری دووەمی سەرۆکشاخەوان عەبدوڵڵا
فراکسیۆنی زۆرینەڕەوتی سەدر
وەرزەکانی یاسادانان
یەکەم٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (2022-01-09) – بەردەوامە
وەرزە تایبەتەکانی یاسادانان
دەستپێک٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (2022-01-09) – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (2022-01-09)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت". www.awene.com. Retrieved 2022-01-09.
  2. ^ "دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا". bmctv.krd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-09.
  3. ^ "یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا". bmctv.krd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-09.
  5. ^ Corporation, Nalia. "جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا". nrttv.com. Retrieved 2022-01-10.
  6. ^ Corporation, Nalia. "شاخەوان عەبدوڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا". nrttv.com. Retrieved 2022-01-10.