خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤-٢٠١٥

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ وەرزی ٦٠هەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، هەروەها ٢٣یەمین وەرزی بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .یاری کۆتایی لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین لە ئەڵمانیا [١]لە نێوان یانەی یانەی یوڤێنتوس ئیتاڵی و یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی ئەنجامدرا.[٢][٣]بۆ دووەمجار – دوای ساڵی ٢٠١٠ – ھەردوو یانەکە گەیشتنە یاریی کۆتاییی، دوای تێپەڕبوونی تەنھا چوار خولەک یانەی بارسێلۆنا لە ڕێگای ئیڤان ڕاکیتیچ، گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامە کۆتایی ھات. لە گێمی دوەمدا یوڤێنتوس لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکسان بوونیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٦٨دا لویس سوارێز جارێکی دیکە بارسێلۆنەی بە پێشخست، دواتریش نیمار گۆڵیکی دیکەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 3-1 یانەی یوڤێنتوس بردەوە و بارسێلۆنا بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە.[٤]ئەم وەرزە یەکەم وەرز بوو کە یانەکان دەبێت پابەندبن بە ڕێساکانی یاری دادپەروەرانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن. [٥] جگە لەوەش ئەم وەرزە یەکەم وەرز بوو کە یانەیەکی گیبرالتار بەشداری پاڵەوانێتییەکەی کرد، دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی گیبرالتار وەک ٥٤هەمین ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆنگرەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ وەرگیرا. [٦] یەک شوێنیان لە چامپیۆنزلیگ پێبەخشرا، [٧][٨] بەهۆی ململانێی ئیسرائیل و غەززە لە ساڵی ٢٠١٤دا وڵاتی ئیسرائیل میوانداری پێشبڕکێكانی یەکێتی ئەورووپایان لێ قەدەغە کرا. [٩] هەروەها یاساکانی تایبەت بە سڕکردن بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هات بەجۆرێک کە هەموو کارتەکان لە کاتی تەواوبوونی قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەسەرچوون و نەگوازرانەوە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. [١٠] جگە لەوەش ئەمە یەکەم وەرز بوو کە سپرای تایبەت بە دیارکردنی شوێنی فاول بۆ ناوبژیوان دابینکرا. [١١]


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Executive Committee decides hosts for 2015 finals". UEFA.org. 23 May 2013.
  2. ^ Dimond, Alex. "Juventus vs. Barcelona: Winners and Losers from 2015 Champions League Final". Bleacher Report (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-07.
  3. ^ "Juventus vs. Barcelona - Football Match Summary - June 6, 2015 - ESPN". ESPN.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-07.
  4. ^ "Luis Suárez's strike rewards Barcelona's dominance to break Juventus". The Guardian. 6 June 2015.
  5. ^ "EURO reflected key football values". UEFA.org. 24 May 2013.
  6. ^ "Congress decisions bring Gibraltar on board". UEFA.org. 24 May 2013.
  7. ^ "Strategic talks in Dubrovnik". UEFA.org. 20 September 2013.
  8. ^ "Lincoln win 12th straight Gibraltarian title". UEFA.com. 14 April 2014.
  9. ^ "UEFA bars Israeli clubs from hosting matches while conflict continues". Fox Sports.
  10. ^ "Emergency Panel decisions". UEFA.org. 17 July 2014.
  11. ^ "Vanishing spray paint approved for UEFA games". UEFA.com. Union of European Football Associations. 8 August 2014.

بەستەری دەرەکی دەستکاری