خولگەی زەوی ڕێگایەکی دوور و درێژە کە جووڵەی زەوی بە دەوری خۆردا و جووڵەی خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا ڕوون دەکاتەوە، کە تێکڕای مەودای نێوان زەوی و خۆر نزیکەی ١٤٩.٦٠ ملیۆن کم (٩٢.٩٦ ملیۆن میل)ە، زەوی بۆ تەواوکردنی یەک خوول بە دەوری خۆردا پێویستی بە نزیکەی ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ (یەک ساڵی فەلەکیی)ە، کە لەم خوولەدا زەوی ٩٤٠ ملیۆن کم (٥٨٤ ملیۆن میل) دەبڕێت.[١]

جوڵەی تەوەری زەوی بە دەوری خۆی و بە دەوری خۆردا

وەک لە زەوییەوە دەبینرێت جووڵەی ھەسارەکە دەبێتە ھۆی دەرکەوتن و جووڵەی خۆر لە پەیوەندی لەگەڵ جووڵەی ئەستێرەکانی تر بە نزیکەی ڕێژەی ١° (خۆر ھەر ١٢ کاتژمێر جارێک دەردەکەوێت و نامێنێت، ئەمەش یەک لەدوای یەکی ڕۆژ و شەو دەخاتەڕوو) لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا، بەو پێیەی خێرایی زەوی لەکاتی جووڵەکەیدا (١٠٨،٠٠٠ کم/کاتژمێر، ٦٧،٠٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا)یە، کە یەکسانە بە ٤٠ کم/چرکە، ئەم خێراییە بەسە بۆ تەواوکردنی یەک خوول لە یەک ساڵی فەلەکیدا.[٢]

و بەپێی جووڵەی زەوی لە خاڵی جەمسەری باکوورەوە زەوی بە پێچەوانەی ئاڕاستەی کاتژمێر بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، وات  زەوی و خۆر بە پێچەوانەی ئاراستەی کاتژمێریش بە دەوری تەوەرەکانیاندا دەسوڕێنەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری