خاگار ئامرازێکە بۆ کێشانەوەی بڕگەی ناتەواو، بەکار دەھێنرێت. [١] کۆنترین خاگار، خاگاری ئارکیمیدزە کە لە کۆنەوە بۆ ئەم مەبەستە بەکار ھاتووە. خاگارێکی کۆنی تر، خاگاری دوو بزمارەیە، کە لە شریتێک بە دەوری دوو بزماری جێگیردا پێک ھاتووە. خاگاری دوو بزمارە ئێستاس ھەر ئاسانترین میتۆد و ئامرازە بۆ کێشانەوەی بڕگەی ناتەواو. لە ماوەکانی دواتردا خاگار داھێنانی نوێی بینیوە کە وای کردووە ئاسانتر بێت بۆ کێشانەوەی بڕگەی ناتەواو بە تیشکۆی دڵخواز، بەڵام ھێشتا پێکھاتەی بنچینەکەی لەگەڵ خاگارە کۆنەکانی وەک ئارکیمیدز و خاگاری دوو بزمارە، زۆر نەگۆڕدراوە.

خاگاری دوو بزمارە، یەکێک لە کۆنترین ئامرازەکانە بۆ کێشانەوەی بڕگەی ناتەواو

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Schwartzman, Steven (1996). The Words of Mathematics. The Mathematical Association of America. ISBN 0-88385-511-9. (restricted online copy، پ. 223، لە پەرتووکەکانی گووگڵ)

سەرچاوەکان دەستکاری