خاکی زۆمبی (بە ئینگلیزی: Zombieland) فیلمێکی کۆمیدی ترسناکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە دەرھێنانی ڕوبن فلیشەر و لە نووسینی پاوڵ وێرنیک و ڕێت ڕیس. ئەکتەرەکانی بریتین لە ودی ھارێلسۆن، جێسی ئایزنبێرگ، ئیما ستۆن و ئەبیگایل برێسلین. فیلمەکە چیرۆکی خوێندکارێکی کۆلێژ دەگێڕێتەوە کە ڕێگەی خۆی لەنێو کارەساتبارێکی زۆمبیدا دەدۆزێتەوە، لە ڕێگادا سێ کەسی نامۆ دەبینێت و دەست دەکات بە گەشتێکی درێژخایەنی ڕێگاوبان بەسەر باشووری ڕۆژاوای ئەمریکادا بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەکی بێ زۆمبی. ئەم فیلمە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ نمایشکرا. درێژەی ئەم فیلمە بە ناوی Zombieland: Final Shot لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و بەھۆی کۆمیدیای فیلمەکە و دەدای کاستی فیلمەکەوە ستایشی زۆری لێکرا و زۆمبیلاندیش سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا.

خاکی زۆمبی
سەرناوZombieland
لەدوای ئەوZombieland: Double Tap
چەشنکۆمیدیای ترسناک، post-apocalyptic film، فیلمی ترسێنەر، zombie comedy، zombie film
ڕۆڵگێڕDave Sardy
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
دەرھێنەرڕۆبن فلیشەر
سیناریۆنووسRhett Reese، Paul Wernick
ئێدیتەرAlan Baumgarten
دیزاینەری بەرھەمھێنانMaher Ahmad
دیزاینەری جلوبەرگMagali Guidasci
ئاوازدانەرDave Sardy
بەرھەمھێنەرGavin Polone
کۆمپانیای بەرھەمھێنانکۆلومبیا پیکچەرز، ڕێلەتیڤیتی میدیا
دابەشکەرInterCom، نێتفلیکس
شوێنی گێڕانەوەواشینگتن دی سی، تێکساس، لۆس ئانجلەس، ئەریزۆنا، ئەتلانتا
شوێنی وێنەگرتنجۆرجیا
ڕێژەی ڕووبەر2.35:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە89%، 7.4/10، 73/100
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ClassInd rating14
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)R15+
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 16
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
وێبگەhttps://zombieland.com/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتFor ages 15 and up

سەرچاوەکان دەستکاری