حەمید عەزیز
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
حەمید عەزیز سەعید (لەدایکبووی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە قەڵادزێ، باشووری کوردستان) نووسەر، وەرگێڕ و ڕووناکبیرێکی کوردە، کە لە بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین مامۆستای لۆجیک و فەلسەفەی سەردەمە.[١]
ژیان
دەستکاریحەمید عەزیز سەعید لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە گەڕەکی خانەقای قەڵادزێدا لە دایک بووە. لە زانکۆی بەغداد وانەی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەگرتووە و لەبارەی ئەرستۆ لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری وتارەکانێک سەبارەت بە فەلسەفەی یۆنانی کۆن نووسیوە و لە بڵاوکەرەوەکانێک وەکوو ڕۆشنبیری و بەیاندا بابەتی بڵاو کردووەتەوە. حەمید عەزیز ھێشتا لە بواری چاپەمەنی چالاکە و تا ئێستاش لە کۆواری ڕاماندا دەنووسێت. حەمید عەزیز لە ساڵی ١٩٧٢ ھاوسەرگیری کردووە و سێ کوڕی ھەیە. لە ساڵی ١٩٧٩ یەکەمین کتێبی بەناوی «سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان» بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٧–١٩٨٨ نازناوی دکتۆری وەردەگرێت. تێزەکەی لەژێر ناوی سروشت و زانست لە فەلسەفەی مۆریتز شلیک، سەبارەت بە فەلسەفەی ئەڵمانی لەنێوان ھەردوو جەنگی یەکەم و دووەم بووە کە سەبارەت بە قوتابخانەی پۆزیتیڤزمی لۆجیکی قسە دەکات. حەمید عەزیز بە دوای کۆتایی ھاتنی خوێندنەکەی لە ساڵی ١٩٨٨ گەڕاوەتەوە بۆ ھەولێر. ئەو بۆ بەشی کۆمەڵناسی و لە ١٩٩١ ماستەر و دکتۆرای لە بەشی کۆمەڵناسی کردووەتەوە.[١]
کتێبەکان
دەستکاری- سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان
- بنەڕەتەکانی فەلسەفە
- کێشەی نێوان فەلسەفەو لاھوت لە ئەورووپا
- فەلسەفەی سەدەکانی ناوەراست
- فەلسەفەی نوێ لە ئەورووپا
- بنەماکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی
- فەلسەفەی سەردەمی ڕۆمانتیک
- ھونەری شیعری: ئەرستۆ
- فەلسەفەی سوسیال دیموکراتی
- ھونەری شیعری: ھۆراس
- میتافیزیک چییە: ھایدیگەر
- بنەماکانی فەلسەفەی شیکردنەوەی مەنتیق
- زمانی کوردان
- لۆجیکی ئەرستۆ
- فەلسەفەی تۆماسی ئەکوین
- گەنجینەی وشەی زمانی کوردی
- چەند وردبوونەوەیەک لە میتافیزیک: دیکارت
- دانانی بنەماکانی میتافیزیکی ئاکار: کانت
- ھەردوو کتێبی پیرۆزی یەزیدیان
- گەشتێک بە کوردستان و ئەرمەنستاندا: نولدە
- ڕەھەندەکانی فەلسەفەی مێژوو.
- فەلسەفەی زانستی کەلام
- ڤتگنشتاین: تراکتاتوس
- کانت: پرولیگۆمینا: میتافیزیکی دوارۆژ
- فەلسەفەی سەردەم لەئەوروپا
- فەلسەفەی کۆڕی ڤێننا
- فۆیەرباخ: بنەماکانی فەلسەفەی دوارۆژ
- ڕەھەندەکانی فەلسەفەی ئاکار
- بنەڕەتەکانی لۆجیکی سەردەم
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە: حەمید عەزیز؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.