حەلیمە یەعقووب (بە ئەلفووبێی جاوی: حليمه بنت يعقوب؛ لە دایک بووی ٢٣ی ئابی ١٩٥٤) ژنە سیاسەتوانی سینگاپوورەییە. ئەو لەوەتەی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بووەتە ٨ەمین سەرۆکی سینگاپوور. هەر لەو ڕۆژەوە بووەتە ڕاوێژکار (سەرۆک)ی زانکۆی نەتەوەیی سینگاپوور. حەلیمە پێشتر لە ماوەی ١٤ی کاننوونی دووەمی ٢٠١٣ تاکوو ٧ی ئابی ٢٠١٧، سەرۆکی پەرلەمانی سینگاپوور بوو، ئەو ٩ەیەمین کەس بوو ئەم پۆستە وەربگرێت لە سینگاپوورە.

حەلیمە یەعقووب
بە مالیزی: Halimah Binti Yacob / حاليمه بنت يا
لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٨-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
سینگاپوور، سینگاپوور
Patronym or matronymYacob
ھاوسەرMohammed Abdullah Alhabshee
پیشەسیاسەتوان
شوێنی کارکردنNational University of Singapore
پۆستەکانMember of the Parliament of Singapore، President of Singapore، Member of the Parliament of Singapore، Speaker of the Parliament of Singapore
پەروەردەTanjong Katong Girls' School، National University of Singapore، Singapore Chinese Girls' School
دەقی بەستراوSingapore Government
ئەندامی حیزبیPeople's Action Party
ئایینئیسلام
باری تەندرووستینەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
وێبگەhttps://www.istana.gov.sg/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.tatlerasia.com/people/halimah-yacob

لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ١٩٨١، لە زانکۆی سینگاپوور بەشی یاسای تەواوکرد، بووە خاوەنی بڕواننامەی بەکالۆریۆس لە یاسا. دواتر لە زانکۆی نەتەوەیی سینگاپوور، بڕواننامەی ماستەری لە یاسا وەرگرت. دوای ئەوە، لە ڕۆژی ٧ی تەممووزی ٢٠١٦، لەلایەن هەمان زانکۆوە بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پیدرا.[١]

حەلیمە لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی عەرەبستانی سعوودیە خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی مەلیک عەبدولعەزیزی پێدرا.

ژیانی تاکەکەسی

دەستکاری

ئەو لەگەڵ محەممەد عەبدوڵڵا حەبەشی هاوسەرگیری کردووە،[٢][٣] کە پیاوێکی مالایی بەڕەگەز عەرەبە،[٤] بەیەکەوە خاوەنی پێنج منداڵن.[٥] حەلیمە موسڵمانە.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Halimah Yacob conferred honorary Doctor of Laws degree by NUS». Straits Times. ٧ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «More consultation needed before my decision to run for president: Halimah Yacob». Straits Times. ١٧ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Halimah Yacob unveils presidential election campaign slogan and team». The Straits Times (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Getting to know Mohamed Abdullah Alhabshee, husband of Madam Halimah Yacob». Thoughts of Real Singaporeans. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «Our First Gentleman to be, Mohamed Abdullah Alhabshee». www.theindependent.sg. The Independent. ٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ «Halimah Yacob named Singapore's first female president». Al Jazeera. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.