حیزبوڵڵای کورد (ئێران)

حیزبوڵڵای كورد پارتیەکی سیاسیە کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئێران بە سەرۆكایەتی شێخ محەمەد خالید بارزانی‌ و لەسەر داوا‌ و بەسەرپەرشتیی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دروستكراوەتەوە. حیزبوڵڵای کورد لە لایەنگریەکانی سیاسیی خۆی زۆر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک بوو و تەنانەت قادر عوسمان لە ڕێبەرەکانی ئەم پارتیە دەیگۆت ئێمە دۆستیایەتیمان لەگەڵ ئێران زۆرباشە و لەنێوی ئیمە سەردان‌و چوون هەیە.[١]

حیزبوڵڵای شۆرشگێری كورد

دەستکاری

پاشان و لە ساڵی ١٩٨٨ ئەدھەم بارزانی، لە نێوی ئەم گروپ و ژێری دەسەڵاتی ئەو، حزبوڵڵای شۆڕشگێڕی كوردی دامەزراند.[٢] ئەم گروپە رۆژنامەیەكی بە زمانی كوردی بەناوی رووناكییەوە دەردەكرد.[١]

  1. ^ ئ ا ماڵپەڕی خەڵک: ئەدهەم بارزانی حزبوڵڵا بەپشتیوانی ئێران دروستدەكاتەوە؛ ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە سەردانی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ٢٧١٤.
  2. ^ ماڵپەڕی گلۆبال سکیووریتی: حیزبوڵڵای شۆرشگێری كورد؛ سەردانی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ٢٧١٤.