حکوومەتی ئینتیقالی عێراق
حکوومەتی ئینتقیالی عێراق یان حکوومەتی ئیبراھیم جەعفەری چوارەم دەسەڵاتە بەپێی زنجیرەی کاتی لە عێراق پێکھات لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ و بووە ھۆی ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و حیزبە دەسەڵاتدارەکەی بەناوی حیزبی بەعس. ئەم حکوومەتە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ جێگەی حکوومەتی کاتیی عێراقی گرتەوە و لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٥ ئەنجومەنی کاتیی نوێنەرانی عێراق پەسەندی کرد.
حکوومەتی ئینتیقالی عێراق | |
---|---|
دامەزران | ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ |
وڵات | عێراق |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | عێراق |
گۆڕدراوە لەلایەن | یەکەم حکوومەتی نووری مالیکی |
جێگەی دەگرێتەوە | حکوومەتی کاتیی عێراق |
کۆتاییھاتن | ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦ |
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحكومة العراقية الانتقالية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٣.