حوسێن کۆکەن
حوسێن سەلیم عوسمان ناسراو بە خاڵۆ حوسێن کۆکەن یان حسەینی کۆکەن یان حسێنی کۆکەن (٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٠، دڕۆڵە، نزیک شاری پاوە، پارێزگای کرماشان- ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦)[١] کەسایەتی کوردە کە بە ھۆی ھەڵکۆڵینی کێوێک بە قاچێکەوە بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ بە قوڵینگێکەوە ناسراوە و نازناوی فەرھادی دووەمی پێدراوە.
ژیان
دەستکاریخالۆ حوسێن کۆکەن لە نزیک شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە دنیا ھاتووە. بە ھۆی ئەوەی لە ڕاودا فیشەکی تاپڕ لە دەستی دەردەچێ و بەر قاچی دەکەوێ، قاچێکی دەبڕنەوە. لە شەڕی ئێران و عێراق (١٩٨٠ -١٩٨٨) کاتێک لە لایەن سوپای عێراق گوندەکەیان بۆردمان دەکرێ، ماڵەکەی دەسووتێ و ھاوسەرەکەی و سێ کوڕی گیان لە دەست دەدەن. خۆی دەڵێ:
ھەڵکۆڵینی کێو
دەستکاریدوای ئەمە ڕوو دەکاتە دەڤەری مەیگۆرێ و نزیکەی ٢٠ ساڵە بە قوڵینگێکەوە خەریکی داتاشینی بەشێک لە کێوی مێگەورەیە و تا ئێستا ١١ ژور و حەمامێکی لێ دروست کردووە، ھەر ژوورێکیش ١٣ تاقی گەورە و سێ پەنجەرەی ھەیە. لە یەکێک لە ژوورەکان، قەبرێکی تایبەتی ھەڵکۆڵیوە و تا لەوێش بنێژرێ.[٢][٣][٤]
شوێنی گەشتیاری
دەستکاریئێستا ئەو شوێنەی خاڵە حوسێن بۆتە شوێنێکی گەشتیاریی و خەڵکێکی زۆر لە ناوە و دەوەری کوردستانی ئێران سەردانی دەکەن. ئەویش بە چاندنی دارو درەخت ھێندەی دیکە شوێنەکەی ڕازاندۆتەوە.[٥][٦][٧]
داھاتی گەشتیاریی شوێنەکەی خاڵە حوسێن لە سەر داوای خۆی تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی مزگەوت کە تا ئێستا چوار مزگەوتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران پێ دروست کراوە و مزگەوتی پێنجەم بەڕێوەیە.
شیعرەکان بۆ حسەین
دەستکاریتا ئەمڕۆ شێعر و ھونراوەکانی زۆر بە باڵای خاڵۆ حسەین ووتیاوە[٨] کە ئە یەکێک لەوانەیە:[٩]
بەڵێ وتراوە زۆر جار بیستراوە - سەنگ تاشێک ھەیە فەرھادی ناوە
کاتێک زانیمان ئەو فەرھاد کێیە - ئەویش وەک مەجنوون عاشقی لەیلێ یە
لەبەر عەشقیەتی قوڵەنگ بە دەستە - چونکە کوژراوی دوو چاوی مەستە
فەرھاد بۆ شیرین بێستونی شکاند - خوێنی جگەری لە چاو دە تکاند
تۆ عاشقی چی بویت مامە حوسەین گیان؟ - رازێنەرەوەی شاخی کوردستان
ئەی پیری دلێر فیدای دەستت بم - باڵاگەردانی قوڵەنگ و ھەستت بم
زیدوت کردەوە مێژووی کوردستان - رۆستەم حەدی کوا بۆت بێتە مەیدان
شەرمەزاری تۆن ھەموو دلێران - خەریک وەسفی تۆن ھەموو شاعیران
بشکێت قەڵەمی سەرجەم شاعیران - گەر وەست نەکەن تا ئاخر زەمان
غەریب بە فیدای قوڵەنگ و دەستت - شاعیران سەرپاک بە فیدای ھەستت
پەڕاوێز
دەستکاری- ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2607201610
- ^ http://www.hamshahrionline.ir/details/270613
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.pavehpress.ir/شهرستان-پاوه-سرشار-از-جاذبه-های-گردشگر/ ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ فەرھادی دووەمی کورد /خاڵۆ حسێنی کۆکەن (کردی)، ماڵپەری قادریزادە.
- ^ تۆ ئاشقی چی بویت؟ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., پێشمارگەکان.
پەیوەندی بە دەرەوە
دەستکاری- پەڕگەیێک لەبارەی خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە فەیسبووک
- کەمئەندامێکی کورد کێوێک کون دەکات لەلایەن ساڵح قادر لە رووداو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حوسێن کۆکەن تێدایە. |