ئێما جەین کاترین کوبدن (بە ئینگلیزی: Emma Jane Catherine Cobden؛ لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٨٥١ - مردن ٧ی تەممووزی ١٩٤٧) ناسراو بە جەین کوبدن سیاسەتمەدارێکی لیبراڵی بەریتانی بوو کە لە چەندین ھۆکاری ڕادیکاڵدا چالاک بوو.[١]

جەین کوبدن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئێما جەین کاترین کوبدن
(1851-04-28) 28ی نیسانی 1851
وێستبۆرن تراس، لەندەن، بەریتانیا
مردن ٧ی تەممووزی ١٩٤٧(١٩٤٧-٠٧-٠٧) (٩٦ ساڵ ژیاوە)
فێرنھۆرست، سووری، بەریتانیا
پارتی سیاسی لێبرال
ھاوسەر(ەکان) توماس فیشر ئونوین (m. 1892 – d. 1935)

ئێما کچی ڕیچارد کۆبدنی چاکسازیخواز و دەوڵەت گوزاری ڤیکتۆریایی بوو، پاڵپشتی مافە سەرەتایی ژنان بوو و لە ساڵی ١٨٨٩ یەکێک بوو لە دوو ژنی ھەڵبژێردراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای لەندەن. ھەڵبژاردنی ئەو بووە جێی مشتومڕ. یاساکان بۆ پاڵێوراوی ئەو ڕێگر بوو و لە کۆتاییدا ڕێگری لێکرا لە خزمەتکردن وەک ڕاوێژکارێک.[٢]

لە گەنجێتییەوە جەین کوبدن، لەگەڵ خوشکەکانی، ھەوڵی پاراستنی و گەشەپێدانی میراتی باوکیان دا. لە ماوەی ژیانیدا بۆ کێشەکانی «کۆبدینت» وەک چاکسازیی زەوی و زار و ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، و داکۆکیکارێکی بەردەوام بوو بۆ سەربەخۆیی ئێرلەندا لە بەریتانیا وە ھەوڵ بۆ مافی دەنگدانی ژنان لەسەر مەرجی یەکسان بوون لەگەڵ پیاوان، کە ئەو یەکەم پابەندبوونی خۆی لە ساڵی ١٨٧٥ ئەنجام دا. ئەمانە سەرەکترین ئامانجی ئەو بوو. ھەرچەندە ھاوسۆز و لایەنگریی ئەو کەسانەێش بوو، لەوانەش خوشکەکەی ئانی کوبدن ساندەرسون، کە بە بەکارھێنانی شەڕ و ئاژاوە و شێوازی نایاسایی بۆ بە بەدەست هێنانی مافی دەنگدانی ژنان لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن ئەنجامی دەدا، بەڵام لە چوارچێوەی یاسادا چالاکییەکانی خۆی ھێشتەوە. سەرەڕای ئەو ناکۆکییە قووڵەی کە لە بەرامبەر کێشەی مافی دەنگداندی ژناندا لە پارتی لیبرال ھەبوو، لە پارتی لیبرال مایەوە.

دوای ھاوسەرگیری لەگەڵ تۆماس فیشەر ئونوین لە ساڵی ١٨٩٢، جەین کۆبدن مەودای بەرژەوەندییەکانی خۆی درێژکردەوە بۆ بواری نێودەوڵەتی، بە تایبەتی پێشخستنی مافەکانی دانیشتووانی ئەو ناوچە داگیرکراوانەی ژێر دەستی ئیستیعمار. وەک دژە ئیمپریالیستێک دژی جەنگی بۆر بوو لە ١٨٩٩–١٩٠٢ کە ڕوویدا؛ و ھێرشی کردە سەر ناساندنی سیاسەتی جیاخوازی دوای دامەزراندنی یەکێتی ئەفریقای باشوور لە ساڵی ١٩١٠. لە ساڵانی پێش جەنگی جیھانی یەکەمدا دژی چاکسازی گومرگی جۆزێف چامبەرلین بوو لەسەر بنەمای بازرگانیی ئازادی باوکی، و لە بوژانەوەی کێشەی چاکسازیی زەویدا لە پارتی لیبراڵدا ڕوڵێکی بەرچاوی ھەبوو. لە دەیەی ١٩٢٠کاندا خانەنشین بوو، و لە ساڵی ١٩٢٨دا خانووی خێزانی کونی کوبدن، دۆنفۆرد ھاوسی، پێشکەش بە کۆمەڵەی یادکردنەوەی کوبدن کرد. تا شوێنێک بێت بۆ کۆنفرانس و سەنتەرێکی پەروەردە کە تایبەت بوو بە کێشەکان و ئەو ھۆکارانەی کە کوبدێنیزم پێناسەیان کردبوو.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jane Cobden", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-06, retrieved 2022-01-20
  2. ^ Richardson, pp. 235–36
  3. ^ Morley, pp. 117–18
  4. ^ Rogers, pp. 175–76