جەیمز بلاک (لێکۆڵەر کۆنان)

(لە جەیمس بلاکەوە ڕەوانە کراوە)

جەیمس بلاک (بە ژاپۆنی: ジェイムズ・ブラック، بە ئینگلیزی: James Black) ئەو کەسایەتییەکی لێڵ و کەم قسەیە و سەرۆکی ئێف بی ئایە لە ژاپۆن لە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆناندا. لە ژێر دەستیدا چەندین فەرمانبەر کار دەکات (وەک ئەکای شویچی و جودی ستارلینگ) کە بە تەواوی کار بۆ دەستگیر کردنی ڕێکخراوی ڕەش دەکەن. ئەوە دەزانرێت لەسەری کە بەڕەگەز بەڕیتانییەوە و لە لەندەن، ئینگلتەرا لەدایکبووە، بەڵام دواتر چووە بۆ ئەمریکا و لەوێ ژیاوە. یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرەی ۲٥٨ (پیاوە هاتووەکە لە شیکاگۆوە) بوو.

جەیمس بلاک
ジェイムズ・ブラック
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: زنجیرەی ۲٥٨
مانگا: ژمارەی ۳۲٥
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
دەنگئیماسا کایۆمی

ئەو زنجیرانەی تێیدا دەرکەوتووە دەستکاری

  • ۲٥٨-۲٥۹ پیاوە هاتووەکە لە سیکاگۆوە
  • ۳۳٨-۳۳۹ چوار ئۆتۆمبێلی پۆرش
  • ۳٤٦-۳٤۷ گەڕان بە دوای نیشانە لە ژێر پشتکەدا
  • ٤۲۹ خورپە ڕەشەکە ساتی کەوتنە دەستی ڕێکخراوەکە
  • ٤۹۲-٥۰٤ بەریەککەوتنی سوور و ڕەش
  • ٥۰۹ سوور و سپی و زەرد و بچکۆلە لێکۆڵەرەکان
  • ٥٦۳ دزەکانی بانکەکە لە ڕووبەر بوونەوەی تیمی لێکۆڵەرەکان

ڕۆڵەکەی لە ڕووبەرو بوونەوەی ڕێکخراوی ڕەشدا دەستکاری

لە کۆتایی زنجیرەی ٥۰۲ دا خەریک بوو پەیوەندی بە جودییەوە بکات بەڵام ئەکای بە زەردەخەنەوە دەستی گرت و ڕێگرێ لێکرد دواتر دیمەنەکە تەواو بوو. وە دواتر ڕوون بووەوە (لە زنجیرەی ۷٨۳: ڕاستی سوورەکە) کە ئەکای بە جەیمس بلاکی وتووە دەربارەی پیلانەکەی کە پێشتر لەگەڵ کیردا ئامادەیی کردووە بۆ ساخە کردنی مردنی تا ڕێکخراوەکە وابزانێت مردووە کە ئەو لە ڕاستیدا زیندووە، لەگەڵ تێگەیشتنی جەیمس لەم پیلانە ڕێگەی پێدا بڕوات.