جەژنی کریسمس لەگەڵ خۆشەویستی

جەژنی کریسمس لەگەڵ خۆشەویستی (بە ئینگلیزی: Merry Christmas with Love) یەکەم ئەلبوومی کلای ئایکنە بۆ کریسمس، لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لەلایەن کۆمپانیای (RCA Records) بڵاوکرایەوە. وەک ئەلبومێکی پلاتینی بڕوانامەی پێدراوە، هەروەها لەلایەن بیلبۆرد وەک پڕفرۆشترین ئەلبومی کریسمس/پشوو لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستنیشان کرا، وەک پڕفرۆشترین ئەلبومی مەسیحی لە ساڵی ٢٠٠٥ پشتڕاستکراوەتەوە. ئەلبومەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٩ لەژێر ناوی کۆمپانیای سۆنی دووبارە بڵاوکرایەوە. جەژنی کریسمس لەگەڵ خۆشەویستی یەکەم جار لە ڕیزبەندی ژمارە چوارەمدا بوو لە لیستی (بیلبۆرد ٢٠٠)ی ئەمریکا، کە ٢٧٠ هەزار بەرگی فرۆشرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Margo Whitmire, "Eminem Thankful To Remain No. 1", Billboard.com, November 24, 2004, retrieved November 14, 2016