جەنگی عوسمانی - ڕووس (١٦٨٦–١٧٠٠)

جەنگی عوسمانی - ڕووس یان شەڕی ڕوسی - تورکی (١٦٨٦–١٧٠٠) بەشێک بوو لەھەوڵی ھاوبەشی ئەورووپا بۆ بەرپەچدانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، کە بەجەنگی گەورەی تورکیا ناسراوە. جەنگی ڕوسیا و تورکیا یاخود ڕووس و عوسمانییەکان کاتێک دەستی پێکرد ڕووسەکان چوونە پاڵ ھاوپەیمانی دژە عوسمانی لە ئەورووپا کە لە ھابسبورگ لەنەمساو پۆڵەندا، لیتوانیا و ڤینیسیا پێک ھاتبوون لە ساڵی ١٦٨٦ کە بەکۆمەڵەی پیرۆزیش ناسراوە. شەڕی نێوانیان تا ساڵی ١٧٠٠ بەردەوام بوو لە ئەنجامی ئەم شەرانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و خەلکی مەدەنی کوژران و برینداربوون. بەھۆی ئەوەی ڕووسەکان مەبەستیان بوو ھێرشبکەنە سەر ئیمپڕاتۆرییەتی سوید ساڵی ١٧٠٠ بە شێوەیەکی فەرمی پەیماننامەی ئاشتیان لەگەڵ عوسمانییەکان بەست و شەڕی ١٤ ساڵەیان کۆتایی ھات.

سەرچاوەکان دەستکاری