جەنگی تەرابلوس (٢٠١٨)
جەنگی تەرابلوس(٢٠١٨) زنجیرەیەکی درێژی مانگێکی پێکدادان بوو لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و ناوەندی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، لەکاتی جەنگی ناوخۆی لیبیای دووەم. پێکدادانە سەرەتایییەکان لە سەرەتای ١٣ی ئابەوە دەستیپێکرد[١]،[١] ھەتا ئاگربەست لە ٢٩ی ئاب/١١ی گەلاوێژ،[٢] بەڵام لە ٢٠ی ئەیلوولدا دووبارە چالاک بوونەوە لە درێژەی پێکدادانەکانی ڕۆژی ٣ ی ئەیلوولدا ھەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ٤٠٠ زیندانی لە بەندیخانەی (ئاین زارا) لە ئەنجامی توندوتیژییەکان ڕایانکردووە[٣] UNSMIL بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی دوژمنایەتییە نوێکانی کرد و داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کرد. لە میانەی پێکدادانەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەو ناو فڕۆکەخانەکە و گەڕەکەکانی باشووری تەرابلوس تووشی زیانی زۆربوونەوە ھەروەھا لە ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانیان بە ژێرخانی کارەبا گەیاند. ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئاگربەست واژۆکرا، کۆتایی بە شەڕەکە ھات.[٤]
کاردانەوەکان
دەستکارینەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، UNSMIL داوای کردووە کۆتایی بەپێکدادانەکان بێت و ھەروەھا پەیوەستبوون بەئاگربەستەکە
یەکێتیی ئەورووپا: شاندی ئەورووپا بۆ لیبیا ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد، کە لە وتەکەی دا دەڵێن "شاندی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی مینەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ لیبیا بە توندی ئیدانەی دوایین توندبوونەوەی توندوتیژییەکانی تەرابلوس دەکەن کە بووە ھۆی مردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و برینداربوون و ئاوارەبوونی خەڵک "[٥]
شانشینی یەکگرتوو: لە مانگی ئابدا باڵیۆزی بەریتانیا لە لیبیا فرانک بەیکەر لە تویتەر نووسیویەتی " زۆر نیگەرانە بە پێکدادانەکانی تەرابلوس. ئێمە بانگ لە ھەموو لایەنەکان دەکەین، کە دەست لە کاری سەربازی ھەڵبگرن، خەڵکی سیڤیل بپارێزن، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و بۆ ئەوەی دۆخی لیبیا زیاتر خراپتر نەبێت، دیالۆگ بکەن""[٦] لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ ئەمریکا، ئیتالیا و فەرەنسا، نیگەرانی خۆیان بۆ بارودۆخەکە و ئەگەری دروست بوونی ناسەقامگیری دەڕبڕی.[٧]
فەڕەنسا: جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە سزا بەسەر ئەو میلیشیای بسەپێنن کە تێوەگلاوە لەم شەڕە
حکومەتی لیبیای ویفاقی نیشتمانی: لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک فەیز ئەلسەراجی ناسی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لیوای ٧ ھەڵوەشاوەتەوە و داوای ڕێزگرتن لە ئاگربەستی کرد.[٧]
سوپای نیشتمانی لیبیا: خەلیفە حەفتەر سەرۆکی سوپای نیشتمانی لیبیا تۆمەتی پەیوەندی کردن بە میلیشیاکانی تەرابلوسی ڕەتکردەوە.[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Libya: Armed groups vie for control in deadly Tripoli clashes». www.aljazeera.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Libya: Ceasefire in force after days of fighting in Tripoli». www.aljazeera.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Hundreds escape jail as fighting rages in Libya's Tripoli - France 24». ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Southern Tripoli war is over | The Libya Observer». www.libyaobserver.ly (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «European Union Condemns Violence in Libya's Capital». The Sentinel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «International community calls for calm as clashes shake up Libya's capital - The Libya Observer». www.libyaobserver.ly. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Dozens dead after days of clashes near Libyan capital - France 24». ٣١ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Al-awsat، Asharq. «Libya's Haftar: LNA Not Involved in Tripoli Clashes». aawsat.com (بە ئۆكراینی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.