جەمال عەبدولڕەحمان محەممەد مەنسوور (٢٥ی شوباتی ١٩٦٠ - ٣١ی تەممووزی ٢٠٠١)، سەرکردەیەکی سیاسی، سەربازی و ئیداری فەلەستینی لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس). لە کەمپی پەنابەرانی بەلاتا لە شاری نابلوس لە باکووری کەناری ڕۆژاوا لەدایکبووە.

ناوبراو وەک وتەبێژی فەرمی شاندی بزووتنەوەکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین و بزووتنەوەی فەتح کاری کردووە. ئیسرائیل نزیکەی ھەشت جار دەستگیری کردووە و دەسەڵاتی فەلەستینیش چەند جارێک دەستگیری کردووە دوای ئەوەی دەستی بەسەر شاری نابلوسدا گرت. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠١ لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا کاتێک فڕۆکەیەکی ئاپاچی ئەو ئۆفیسەی بۆردومان کرد کە لەگەڵ جەمال سەلیمدا ئامادەی بوو ئەم بۆردومانە بووە ھۆی شەھیدبوونی ئەوان لەگەڵ حەوت کەس کە لەگەڵیان بوون یان لە نزیک ئۆفیسەکە لە نابلوس.

نووسینەکان

دەستکاری

جەمال مەنسوور چەندین کتێبی نووسیوە لەوانە:

  • کتاب التحول الدیمقراطی الفلسطینی من وجھة نظر إسلامیة
  • أجنحة المکر الثلاث

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری