جەعفەر ئیبراھیم ئیمنکێ لە گوندی ئیمینکێ سەر بە پارێزگای دھۆک لەدایکبووە، لە دانیشتنی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ی پەرلەمانی کوردستان دا کرا بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (یوسف محەممەد سادق)، جەعفەر خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسایە. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە زانکۆی سانت کلیمنتس ماستەری لە زانستە سیاسییەکان بەدەستھێنا لە ژێر ناونیشانی (بەشداری سیاسی گەنجان لەھەرێمی کوردستان) بەر لەو پۆستەشی لە پەرلەمانی کوردستان کاری کردووە وەک سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ١٩٩٢ تاکوو ١٩٩٥. لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووە و لە ئێستادا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ماوەیکیش وەک پەنابەری سیاسی لە وڵاتی سوێد ژیاوە.

سەرچاوە دەستکاری