یووسف محەممەد

(لە یوسف محەممەد سادقەوە ڕەوانە کراوە)

یووسف محەممەد سادق (لەدایکبووی ١٤ی تەممووزی ١٩٧٨) کەسایەتی سیاسیی کوردە. لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ تاکوو شووباتی ٢٠١٩ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.

یووسف محەممەد
لەدایکبوون١٤ی تەممووزی ١٩٧٨، ١٩٧٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٥ ساڵ)
سلێمانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزببزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەو ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانە، لە ھەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەرکەوت و لە دانیشتنی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردا.

خوێندن و کار دەستکاری

یووسف محەممەد ساڵی ٢٠٠٧ بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی نەھرین وەرگرتووە و بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ سەرۆکی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی بووە لە کۆلیژی زانستە ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕێکخەری لیژنەیەکی ئەکادیمی و یاسایی بووە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کە دواتر لە دوو توێی کتێبی «پێداچوونەوەیەک بۆ پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان» لە لایەن کۆمپانیای وشەوە چاپ کراوە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری