جێنی ویلیامز
جێنی ویلیامز (لە دایکبووی ١٩٦٢) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی زیمبابویە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ومن ئۆف زیمبابوی ئەرایس (Woza). جێنی یەکێکە لە ڕەخنەگرانی حکوومەتەکەی ڕۆبێرت مووگابی. لە ساڵی ٢٠٠٩، گاردیان وەسفی جێنی کرد بە یەکێک لەسەرئێشەکان بۆ شانشینەکەی مووگابی.[١] تا ساڵی ٢٠٠٨، ویلیام ٣٣ جار لەلایەن حکوومەتەکەی ڕۆبێرت دەستگیرکرابوو بەهۆی چالاکییەکانی.
جێنی ویلیامز | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٢ |
نەتەوە | زیمبابویی |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
ومن ئۆف زیمبابوی ئەرایس | |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٧) خەڵاتەکانی مافەکانی مرۆڤی ڕۆبێرت ئێف کەنەدی (٢٠٠٩) خەڵاتی گینتا ساگەن فەند (٢٠١٢) |
لە ساڵی ٢٠٠٧، جێنی لەبەرامبەر چالاکییەکانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٢، لە ڕۆژی جیهانیی ژنان، خەڵاتی گینتا ساگەن فەند پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی، لەبەرامبەر پەروەردەکردنی ژنان دەربارەی مافەکانی مرۆڤی مەدەنی، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ لێدەکرێت.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Elizabeth Day (٩ی ئایاری ٢٠٠٩). «The woman who took on Mugabe». The Guardian. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «The Ginetta Sagan Fund». Amnesty International. 2011. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێنی ویلیامز تێدایە. |