جێمینای (چاتبۆت)
جێمینای یان جێمینی، کە پێشتر بە بارد ناسرابوو، چاتبۆتێکی ژیریی دەستکردی دروستکەرە کە لەلایەن گووگڵ پەرەی پێ دراوە. پشت بە مۆدێلێکی زمانی گەورە کە ھەمان ناوی ھەیە دەبەستێت، و وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەرھەڵدانی چات جی پی تیی ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدرا، و بە توانایەکی سنووردار لە ئازاری ٢٠٢٣ بە شێوەی وەڵامدانەوەیەکی ساردوسڕ بەردەست خرا لە ئایار باڵی بۆ وڵاتەکانی تر کێشا.
پەرەپێدەر(ان) | گۆگڵ ئەی ئای |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ |
وەشانی جێگیر | ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ |
زمانەکان | ٤٦ زمان ٢٣٨ وڵات |
جۆر | چات بۆت |
مۆڵەتنامە | نەرمەکاڵای تایبەتمەند |
سەرھەڵدان
دەستکاریلە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئۆپن ئەی ئای بە یارمەتی مایکرۆسۆفت چات جی پی تیی خستەگەڕ، چات جی پی تی دوای بڵاوبوونەوەی سەرنجی جیھانی ڕاکێشا،[١] بەڕێوەبەرانی گووگڵ بەھۆی مەترسییە ئەگەرییەکانی چات جی پی تی بۆ سەر گەڕانی گووگڵ، چەندین گرووپیان دەستنیشانکرد بۆ ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ژیرییەکی دەستکرد AI کە ڕکابەریی ژیرییە دەستکردەکەی ئۆپن ئەی ئای بکات.[٢][٣] لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ بە فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە.[٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Konrad، Alex. «Inside ChatGPT's Breakout Moment And The Race To Put AI To Work». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ھەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی ڕکابەری ChatGPT ی گووگڵ... Bard AI». ماڵپەڕی تەلارساز (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «جەنگی زیرەکی دەستکرد.. ئایا مایکرۆسۆفت سەردەكەوێت بەسەر گووگڵ دا؟». www.xendan.org. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Elias، Jennifer. «Google opens Bard A.I. for testing by users in U.S. and UK». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «کۆمپانیای مێتا پەردە لەسەر زیرەکی دەستکردی خۆی لادەدات». VOA (بە کوردی). لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێمینای (چاتبۆت) تێدایە. |