جێری مەگوایەڕ فیلمێکی ئەمریکی ڕۆمانسی، کۆمیدی و وەرزشی ساڵی ١٩٩٦ە، لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی کامیڕۆن کرۆو. فیلمەکە خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە بە سەرکردایەتی تۆم کرووز، کوبا گیودینگ جونیەر و ڕین زیلویگەر. دەرچوونی فیلمەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ی بوو کاتێ کەوتە سینەماکانەوە و لە بڵاوکردنەوەی تڕایستار پیکجەرزە.[٢][٣][٤] چیڕۆکی فیلمەکە باسی بریکارێکی وەرزشی دەکات بەناوی جێری مەگوایەر کەوا بەھۆی ئەوەی کاردانەوەی بەھێزی بەرامبەر نادادپەرەوەی ھەیە لە کارەکەی دەردەکرێت و تەنھا یەک وەرزشوان لای دەمێنێتەوە، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدات ئەو وەرزشوانە بگەینێتە لوتکەی یاریکردنی.

جێری مەگوایەڕ
پۆستەری سینەمایی فیلمەکە
دەرھێنەرکامیڕۆن کرۆو
بەرھەمھێنەرکامیرۆن کڕۆو
جەیمس ئێڵ بڕووکس
لۆرێنس ماڕک
ڕیچارد ساکای
نووسەرکامیڕۆن کرۆو
ئەکتەران
مۆسیقانانسی ویلسن
وێنەگری سینەمایییانوز کامینسکی
مۆنتاژجۆن ھەتشینگ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ (1996-12-13)
ماوەی فیلم١٣٩ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$٥٠ میلیۆن دۆلار[١]
داھات$٢٧٣٫٦ میلیۆن دۆلار[١]

فیلمەکە بووە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران کەوا ستایشی نواندن و سیناریۆی فیلمەکەیان کرد، ھەروەھا داھاتێکی باشی لە بۆکس ئۆفیس کرۆکردەوە کە توانی ٢٧٣ میلیۆن دۆلار بەرامبەر بودجەیەکی ٥٠ میلیۆن دۆلاری بەدەستبێنێ.[١]

فیلمەکە بۆ پێنچ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو کرا، لەنێویاندا باشترین وێنەی ساڵ، باشترین ئەکتەر بۆ تۆم کرووز، باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بۆ کوبا کودینگ جونیەر کە توانی خەڵاتەکەش بباتەوە. بەدەر لە خەڵاتی ئۆسکار، فیلمەکە بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش پاڵێورا کە تێیدا تۆم کروز خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمێکی کۆمێدی یان میوزیکاڵی بۆ بردەوە و لە خەڵاتەکانی سکرین گیڵدیش سێ پاڵاوتن و بردنەوەیەک بۆ کوبا گودینگ بەدەستھات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Jerry Maguire (1996)". Box Office Mojo. Retrieved January 6, 2010.
  2. ^ "10 Questions with Leigh Steinberg". Sports Hollywood. Retrieved 2011-12-29.
  3. ^ Whiting, Sam (January 11, 1997). "Meet the Real Jerry Maguire / Leigh Steinberg was the model". The San Francisco Chronicle.
  4. ^ Epstein, Benjamin (December 28, 1996). "Representing the Interests of 'Jerry Maguire'". Los Angeles Times.