جیھانی ڕۆژاوا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
جیھانی ڕۆژاوا | |
---|---|
چەشن | خەیاڵی زانستی ھەستبزوێن درامی ئەکشن / سەرکێشی / ڕۆژئاوایی |
دانەر | جۆناسان نۆلن - لیزا جۆی |
وەرگیراو لە | جیھانی ڕۆژاوا لە لایەن مایکڵ کرایتن |
ئەکتەران | ئیڤان ڕەیچڵ ود
تاندی نیوتن جێفری ڕایت ئەنتۆنی ھۆپکینس |
ئاوازدانەر(ان) | ڕامین جەوادی |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | برایان بەرک - جێری وێینتراوب - لیزا جۆی - جۆناسان نۆلن - جەی جەی ئەبراھامز |
بەرھەمھێنەر(ان) | ئازینا ویکھام |
مۆنتاژ | مارک یۆشیکاوا - تانیا سوێرلینگ - ستیفن سێمل - ئاندرو سەکلر - مارک جۆزیفۆیکز |
شوێنەکانی تۆمارکردن | کالیفۆرنیا |
وێنەگر | برێندان گالڤن - ڕۆبێرت ماکلاکلان - پاوڵ کامیرۆن - دەیڤد فرانکۆ - جێفری جور |
ماوەی پەخش | ٥٧-٩١ خولەک |
پەخش | |
تۆڕ | ئێچ بی ئۆ |
فۆرماتی دەنگ | دیجیتاڵ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢/١٠/٢٠١٦ |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
جیھانیی ڕۆژاوا یان وێست وۆرڵد (بە ئینگلیزی: Westworld) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی زانستیی ڕۆژئاواییی ھەستبزوێنە. لەلایەن جۆناتان نۆڵن و لیزا جۆیەوە دروست کراوە. بیرۆکەی زنجیرەکە لە فیلمێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو، کە لە ساڵی ١٩٧٣ ڕۆماننووسی ئەمریکی مایکڵ کرایتن نووسیویەتی. داستانی جیھانی ڕۆژاوا باس لە جێگەیەکی تایبەت دەکات لە ڕۆژئاوای ئەمریکا کە ژمارەیەکی زۆر ڕۆبۆتی تێدا دروست کراوە و بە ڕووکەش لە مرۆڤی ڕاستی دەچێت و کۆمەڵێک کەسی دیکەش کە پێیان دەوترێت میوانەکان سەردانی ناوچەکە دەکەن و دەتوانن بە دانی پارەیەکی زۆر بڕۆنە ناو پارکی جیھانی ڕۆژاوا تا ھەر کارێکیان بوێت بیکەن و ھەر چۆن ویستیان لەگەڵ ڕۆبۆتەکاندا ڕەفتار بکەن، بەبێ ئەوەی ھیچ ترسێک ھەبێت لە ئازارگەیشتن بە میوانەکان.
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ بڵاو کرایەوە، و ڕایگەیاند کە زنجیرەکە وەرزی دووەمیشی دەبێت و لە ١٠ ئەڵقە پێکدێت.[١]
کاست و کەسایەتییەکان
دەستکاریئیڤان ڕەیچل ود ڕۆڵی دۆلۆرێس ئەبێرناسی: کۆنترین ڕۆبۆتی پارکەکەیە و ھێشتاش کار دەکات، دۆلۆرێس بۆی دەردەکەوێت کە تەواوی ژیانی درۆ بووە[٢]
تاندی نیوتن ڕۆڵی مەیڤ میلەی: یەکێکە لە ڕۆبۆتەکانی پارکەکە و ھاوشێوەی دۆلۆرێس بۆی دەردەکەوێت کە تەواوی ژیانی درۆ بووە[٣]
جێفری ڕایت ڕۆڵی بێرنارد لۆو: بەڕێوبەری پڕۆگرامسازی جیھانی ڕۆژئاوایە و دروستکەری ڕۆبۆتەکانە
جەیمس مادرسن ڕۆڵی تێدی فلۆد: ڕۆبۆتێکە تازە چەکدارە و بە دوای دۆلۆرێسدا دەگەڕێت تە پەیوەندیەکەیان زیندوبکاتەوە[٤]
ئینگرد بۆڵسۆ بێرداڵ ڕۆڵی ئارمیستیک: ڕۆبۆتێکە و ئەندامی دەستەی چەتەیی ھێکتۆرە
لەک ھامسوۆرس ڕۆڵی ئاشلی ستەبس: بەڕێوبەری سیکویریتی جیھانی ڕۆژئاوایە
ئەنتۆنی ھۆپکینس ڕۆڵی دکتۆر فۆرد: بنیاتنەر و دروستکەری جیھانی ڕۆژاوا[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://deadline.com/2016/11/westworld-divorce-insecure-renewed-season-2-hbo-1201853994/ دێدلاین - نوێکردنەوەی زنجیرەی جیھانی ڕۆژاوا
- ^ http://www.hollywoodreporter.com/live-feed/anthony-hopkins-evan-rachel-wood-676206 ھۆڵیود ڕیپۆرتەر - ڕەیچڵ ھود و ئەنتۆنی ھۆپکینس لە جیھانی ڕۆژاوا
- ^ http://variety.com/2014/tv/news/thandie-newton-westworld-hbo-1201282260/ ماڵپەڕی ڤێریێتی - تاندی نیوتن پەیوەندی بە جیھانی ڕۆژئاواوە کرد
- ^ http://variety.com/2014/tv/news/james-marsden-westworld-hbo-1201278842/ ماڵپەڕی ڤێریێتی - جەیمس مادرسن پەیوەندی بە جیھانی ڕۆژئاواوە دەکات
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:٠
نەدراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیھانی ڕۆژاوا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |