جینارۆ چییەرچیا (بە ئینگلیزی: Gennaro Chiercia) (لەدایکبووی ١٠ی سێپتامبەری ١٩٥٣ لە ڕۆما) زمانناس و مامۆستای زانکۆی ئیتالییە. ئەو ئێستا مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی ھاس (بە ئینگلیزی: Hass) و مامۆستای فەلسەفەیە لە زانکۆی ھارڤارد. زۆرینەی توێژینەوەکانی چییەرچیا لە بوارەکانی وەک ماناناسیی فۆرمال (بە ئینگلیزی: formal semantics)، پراگماتیکس، فەلسەفەی زمان و خەسارناسیی زمان ئەنجام دراون.

پیشە دەستکاری

چییەرچیا، کە لە ڕۆمای ئیتالیا چاوی بە دنیا ھەڵھێنا، لە ساڵی ١٩٧٧دا بۆ خوێندنی فەلسەفە چووە زانکۆی ساپینزا ھەر لەو شارەدا. ئەو قۆناخی بەکالۆریۆسی لەژێر چاوەدێریی تۆلیۆ دۆ ماورۆدا تەواو کرد و ساڵی ١٩٨٤ بە مەبەستی وەرگرتنی پلەی دکتۆریی زمانناسی چوو بۆ زانکۆی ماساچوسێت ئەمھێرست. چییەرچیا توانی کۆتانامەی دکتۆراکەی، بە ناوی «چەند بابەتێک لەسەر سینتاکس و ماناناسیی چاوگەکان و جەرەندەکان»، لەژێر چاودێری باربارا پارتیدا بە سەرکەوتوویی بنووسێت.

چییەرچیا لە ساڵی ١٩٨٣وە چالاکییەکانی خۆی وەک مامۆستای زانکۆ دەست پێ کرددووە و لە ساڵی ٢٠٠٦وە تا ئێستا وەک مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی ھاس و مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی ھارڤاردی ئەمریکا کار دەکات.

ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی زمانناسیی ئەمریکا ھەڵبژێردرا و توانی لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵاتی فیلۆشیپی گۆگنھایم بۆ خۆی دەستەبەر بکات.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • مانا و ڕێزمان: سەرەتایەک لەسەر زمانناسی، ١٩٩٠. ISBN 978-0-262-53164-1
  • دینامیکی مانا: ئانافۆرا، پری سپۆزیشن و تیۆریی ڕێزمان، ١٩٩٥. ISBN 0-226-10435-4
  • لۆژیک لە ڕێزماندا: قوتبییەت، بژاردەی ئازادانە و دەستوەردان، ٢٠١٣. ISBN 978-0-19-969798-4

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Partee, Barbara H. (5 October 2013). "Portrait of a Semanticist as a Young Man: Gennaro Chierchia, 1979–1988". From Grammar to Meaning: The Spontaneous Logicality of Language: 13–37. Retrieved 17 February 2023.

1. "Gennaro Chierchia". Harvard University. Retrieved ١٧ شوبات ٢٠٢٣