جۆن ھیووز
جۆن ویڵدن ھیوز جونییەر[٢] (١٨ی شوباتی ١٩٥٠–٦ی ئابی ٢٠٠٩) فیلمسازێکی ئەمریکی بوو. ھیووز لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە پیشەکەی کرد وەک نووسەری وتار و چیرۆکی گاڵتەجاڕانە بۆ گۆڤاری ناشنەڵ لامپوون. دواتر چووە ھۆڵیوود بۆ نووسین، بەرھەمھێنان، و ھەندێک جاریش دەرھێنانی ھەندێک لە سەرکەوتووترین فیلمە کۆمیدییە ڵایڤ ئاکشنەکانی ساڵانی ھەشتاکان، وەکوو پشووەکەی ناشنەڵ لامپوون؛ بەڕێز دایک؛ شازدە مۆم؛ زانستی سەیر؛ یانەی نانی بەیانی؛ ڕۆژی پشووی فێریس بیوڵەر؛ جوان لە پەمەییدا؛ جۆرێک لە سەرسووڕھێنەر؛ فڕۆکە، شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلەکان؛ ئەو منداڵێکی دەبێت؛ دەشتودەرە مەزنەکان؛ مامە بەک؛ بەتەنیا لە ماڵەوە؛ ھۆڵەندی؛ بیتھۆڤن (بە ھاوبەشی لەژێر ناوی ئێدمۆند دانتێسدا نووسراوە)؛ دێنیسی مڵۆزم؛ و ڕۆژی چوونەدەرەوەی منداڵێک.
جۆن ھیووز | |
---|---|
لەدایکبوون | جۆن ویڵدن ھیووز جونییەر ١٨ی شوباتی ١٩٥٠ لانسینگ، میشیگەن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مەرگ | ٦ی ئابی ٢٠٠٩ نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٥٩ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی لەیک فۆرێست |
ناوەکانی تر | ئێدمۆند دانتێس |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٠–٢٠٠٩ |
خاوەنکار | ھیووز ئینتەرتەیمێنت (١٩٨٧–٢٠٠٢) و زیاتر |
ھاوسەر | نانسی ڵەدویگ (ھاوسەرگیری ١٩٧٠)[١] |
مناڵ(ەکان) | ٢[١] |
زۆربەی کارەکانی ھیووز لە ناوچەی گەورەی شیکاگۆدا ڕوودەدەن. ھیووز بە فیلمە کۆمیدییە ھەرزەکارییەکانی تەمەنی باڵغبوونی ناسراوە لەگەڵ دەرخستنی ڕاستگۆیانەی ژیانی ھەرزەکاریی لاشارانە. زۆرێک لە کەسایەتییە جێگیرەکانی لەم ساڵانەدا بۆ مۆڵی ڕینگواڵد نووسراوبوون، کە سەرچاوی ئیلھامی ھیووز بوو.[٣]
لە بەیانییەکی ھاوینی ٢٠٠٩ لە شاری نیویۆرک لەکاتی پیاسەکردندا، ھیووز تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا. دوای مردنی لەلایەن زۆر کەسەوە ڕێزی لێگیرا، لەنێویاندا لە ٨٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لەلایەن زۆرێک لەو ئەکتەرانەوە کە لەگەڵیدا کاریان کردبوو، وەک مۆڵی ڕینگواڵد، ماتیو بڕۆدریک، ئانتۆنی مایکڵ ھۆڵ، چێڤی چەیس، و مەکاڵی کەڵکن.[٤][٥] ئەو ئەکتەرانەی کە بەھۆی یارمەتیی ھیووزەوە سەرکەوتوو بوون بریتین لە مایکڵ کیتن، ئانتەنی مایکڵ ھۆڵ، بیڵ پاکستن، ماتیو بڕۆدریک، مەکاڵی کەڵکن، و ئەندامانی گرووپی بڕات پاک.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Kamp، David (March 2010). «Sweet Bard of Youth». Vanity Fair. لە February 20, 2010 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Goodman، Dean (August 6, 2009). «"Brat Pack" Director John Hughes Dies of Heart Attack». Reuters. لە October 15, 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Molly Ringwald looks back on 'Sixteen Candles' in light of #MeToo movement». TODAY.com (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ BuzzSugar (٧ی ئازاری ٢٠١٠). «Video Tribute to John Hughes at the 2010 Oscars». Popsugar.com. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Oscars 2010: John Hughes Remembered at Academy Awards». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- جۆن ھیووز لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- کۆکراوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر جۆن ھیووز لە گاردیانەوە
- بابەتی تایمز: جۆن ھیووز کۆکراوەی ڕاپۆرتەکان لە نیویۆرک تایمز
- کتێبی میوان بۆ جۆن ھیووز لە Legacy.com
- John Hughes لە کێرلی
- بەشی ١ بەشی ٢ی پۆدکاستێکی ١٩٨٥ لە ئینستیتوتی فیلمی ئەمریکی
- چاوپێکەوتنی ڤانیتی فێر
- چاوپێکەوتنێک لەگەڵ جۆن ھیووز لە ئەرشیفی تێکسەس بۆ وێنە جووڵاوەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن ھیووز تێدایە. |