جوولفە، ئازەربایجان
جوولفە شارێکە و پایتەختی قەزای جوولفە کۆماری خۆسەری نەخچیڤانی ئازەربایجانە. جوولفە بە ڕووباری ئاراس لە شارۆچکەی جوولفە لە دیوی ئێرانی سنوور جیاکراوەتەوە. ئەم دوو شارۆچکەیە بە پردی ڕێگاوبان و پردێکی شەمەندەفەر بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
جوولفە، ئازەربایجان | |
---|---|
بە ئازەربایجانی: Culfa | |
دامەزران | ٦. century BCE |
ناو بە زمانی فەرمی | Culfa |
زمانی فەرمی | زمانی ئازەربایجانی |
وڵات | ئازەربایجان |
پایتەختی | قەزای جوولفە |
دابەشکاریی کارگێڕی | قەزای جوولفە |
ناوچەی کاتی | UTC+04:00 |
پۆتانی شوێن | ٣٨°٥٧′٢١″N ٤٥°٣٧′٥١″E |
دانیشتووان | ١٢٬٥٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٧١٥ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | پەیمانی تورکمانچای |
کۆدی پۆستە | AZ 7200 |
وێبگە | http://culfa-ih.nakhchivan.az/ |
Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ٠٥٠١ |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 72 |
مێژوو
دەستکاریشارەکە بە جوغە (بە ئەرمەنی: Ջուղա)بە زمانی ئەرمەنی ناسراوە. شارۆچکەی جوولفەی مۆدێرن چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژھەڵاتی وێرانەکانی شارۆچکەی مێژوویی جولفا/جوغا ھەڵکەوتووە، کە دەکەوێتە سەر زەوییەکی بەردین لە نێوان کەناری چەپی ئاراس و زنجیرە چیای بەرز[١][٢]
لە ساڵی ١٦٠٣ و لە کاتی جەنگی عوسمانی و سەفەوی (١٦٠٣-١٦١٨)، شا عەباسی یەکەمی فارس جەولفەی لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی وەرگرتەوە و لەلایەن دانیشتووانی ئەرمەنییەوە وەک ڕزگارکەرێک سەیر دەکرا. بەڵام عەباس تێگەیشتبوو کە ناتوانێت بەرگری لە خاکی بەدرێژایی ڕووباری ئاراس بکات لە دەستدرێژییەکانی عوسمانییەکان. چارەسەری ئەو چۆڵکردنی ناوچەکە بوو، سیاسەتێکی زەوی سووتاوی گرتە ئەستۆ بۆ ئەوەی سەروەت و سامان و دانیشتووانەکەی بکەوێتە دەستی عوسمانییەکان. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٦٠٥دا شا فەرمانێکی دەرکرد و ڕای گەیاند کە دەبێت ھەموو دانیشتووانی جوولفە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن.[٣][٤][٥]
لە کاتی ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر پێگەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩٤، ژمارەی دانیشتووانی ئەرمەن کە مابووەوە (کە لە سەردەمی سۆڤیەتدا بەھۆی کۆچکردنەوە ھێواش ھێواش کەم بووبووەوە)یان چۆڵکران یان بە زۆر دیپۆرتکرانەوە بۆ ئەرمینیا.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Hakobyan، T. Kh. (1998). Hayastani ev harakitsʻ shrjanneri teghanunneri baṛaran [Dictionary of toponymy of Armenian and adjacent territories] (بە ئەرمەنی). Vol. 4. Yerevan: Yerevan State University. pp. 426–427.
- ^ Ghougassian, Vazken S. “JULFA i. SAFAVID PERIOD,” Encyclopaedia Iranica, XV/2, pp. 217–224 and XV/3, pp. 225–231.
- ^ «Dzhul'fa». Brockhaus and Efron Encyclopedic Dictionary (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە لە 2022-05-11 ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Джульфа (город в Нахич. АССР), Great Soviet Encyclopedia
- ^ «Словарь современных географических названий. Статьи на букву "Д" (часть 2, "ДЕШ"-"ДНЕ")». otpusk-info.ru.
- ^ Yuri Rost, Armenian Tragedy, London 1990, p81.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوولفە، ئازەربایجان تێدایە. |