جولیتا کاستلانۆس (٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) کۆمەڵناسی ھۆندووراسیی و لەوەتە ٢٠٠٩ ڕاگری زانکۆی ناشنال ئەتۆنۆمی ھۆندووراسە. جولیتا ناوبانگی پەیداکرد بە درووستکردنی کەمپەین لەدژی تووندووتیژی لە وڵاتەکەی، ھەروەھا بەدیاریکراوی کاری لەسەر بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان و گەندەڵی پۆلیسی کرد. ئەو پارێزەری و داواکاری لە گۆڕانکاری لە سیستمی پۆلیس و دادوەری دەکرد. جولیتا سەنتەرێکی دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠٤، بۆ تۆمارکردنی ئامارەکانی تووندووتیژی لە ھۆندووراس.[١] جولیتا ئەندامی کۆمسیۆنی متمانە و یەکگرتبوو، کە ئەرکێکیان لەسەربوو بۆ دیاریکردنی ئەو ھۆکارانەی لەپشت کودەتای ٢٠٠٩ ڕوویداندا بەتایبەت لابردنی مانوێل زیلایا لە پۆستی سەرۆککۆمار.[٢]

جولیتا کاستلانۆس
جولیتا کاستلانۆس لە ساڵی ٢٠١٣
لەدایکبوونجولیتا گۆنزالینا کاستلانۆس ڕیوس
(١٩٥٤-٠١-٠٨) ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
سان فرانسیسکۆ دی بێسیرا، ئۆرلانکۆ
نەتەوەھۆندووراس
بوارەکانکۆمەڵناس
خوێندی باڵازانکۆی ناشنال ئەتۆنۆمی ھۆندووراس
زانکۆی کۆستاریکا
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی مارتن لوتەر کینگ جونیەر
خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

جولیتا خەڵاتی مارتن لوتەر کینگ جونیەری وەرگرت لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢، کە لەلایەن ڕێکخراوی مارتن لوتەر کینگ جونیەر دەبەخشرێت.[٣] لە ئازاری ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا بەھۆی چالاکییەکانییەوە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hernandez, Javier C. (24 February 2012). "An Academic Turns Grief Into a Crime-Fighting Tool". The New York Times.
  2. ^ "Honduras sets up truth commission". Taipei Times. 6 May 2010.
  3. ^ "Rector Julieta Castellanos Receives Martin Luther King, Jr. Award". Embassy of the United States Tegucigalpa, Honduras. 20 April 2012. Archived from the original on 25 October 2013. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Demers, Peter (7 March 2013). "Security and Human Rights in Honduras: A Conversation with Julieta Castellanos". Inter-American Dialogue. Archived from the original on 16 March 2015. ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "EEUU entrega el Premio al Valor a Julieta Castellanos". Tiempo. 8 March 2013. Archived from the original on 14 March 2013. ١٤ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری