جاک سێپتیک ئای

یووتیووبەر و کەسایەتییەکی ئینتەرنێتیی ئیرلەندی

شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین (لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٩٠)، ناسراو بە جاک سێپتیک ئای (بە ئینگلیزی: Jacksepticeye)، یووتیووبەرێکی ئیرلەندییە کە بەھۆی ڤڵۆگەکانی و زنجیرە لێتس پلەیییە کۆمیدییەکانی ناسراوە. ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٣٫٨ ملیار بینەر و ٢٦٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە، و خاوەن زۆرترین سەبسکرایبەری ئیرلەندییە.[٢][٣] لە چەندان کاری چاکەکاریدا کاری کردووە و زۆر پارەی بۆ خێرخوازی پەیداکردووە.[٤]

جاک سێپتیک ئای
مەکڵۆکڵین لە ئەیلوولی ٢٠١٨
زانیاریی کەسی
لەدایکبوون
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین

(١٩٩٠-٠٢-٠٧) ٧ی شوباتی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی، ئیرلەند
پیشەیووتیووبەر
ھاوبەشئێڤێلین سمۆلدەرس (٢٠١٩–ئێستا)
وێبگەjacksepticeye.com
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١٢–ئێستا
چەشنەکان
  • لێتس پلەی
  • کۆمیدی
  • ڤڵۆگ
سەبسکڕایبەرەکان٢٦٫٣ ملیۆن[١]
سەرجەمی بینینەکان١٣٫٨ ملیار[١]
Associated acts
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٤
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٤
١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٦

کۆتا نوێکردنەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین لە ٧ی شوباتی ١٩٩٠ لە کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی لەدایکبووە.[٥][٦] نازناوی «جاک سێپتیک ئای» (بە مانای جاکی چاو بریندار) دوای ڕووداوێک لە یارییەکی تۆپی پێدا کە تێیدا چاوی بریندار کرد.[٧] بە ھەرزەکاری، لەگەڵ دایک و باوکیدا چووەتە خانوویەکی دارین لە باڵیکەمبەر، کاونتی ئۆفەلی.[٨] بووە درەمەر بۆ باندێکی مێتاڵکۆری ژێر کاریگەری میلۆدیک دێت مێتاڵ بە ناوی Raised to the Ground، و یەک تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی ھەستێنراوە لە تۆزەکان لە ٢٠٠٩دا بڵاوکردووەتەوە.[٩][١٠] دواتر چووە شووقەیەکەوە لە ئاتلۆن، کاونتی وێستمیت.[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «About Jacksepticeye». یووتیووب.
  2. ^ «Top 250 YouTubers Channels in Ireland – Socialblade YouTube Stats | YouTube Statistics». socialblade.com. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «jacksepticeye». YouTube. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ Weiss، Geoff (٢١ی ئازاری ٢٠١٩). «JackSepticEye To Headline Charity: Water Fundraising Stream For 'World Water Day'». Tubefilter. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «I Almost Broke my Nose – Jacksepticeye». ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Croitor، Angel (October 2017). «"He's Not A Native Of Athlone" – Jacksepticeye's Mum». Midlands 103. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «What Is The Meaning Behind The Name JackSepticEye?». We The Unicorns (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «"He's Not A Native Of Athlone" – Jacksepticeye's Mum». Midlands 103 (way back machine archive). May 2020. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «Here's what some of the top YouTubers listen to». Alternative Press. 27 June 2017. لە 12 August 2018 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «Jacksepticeye Net Worth 2018 – How Rich is the YouTube Celebrity Gamer». Gazette Review. ١٦ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «Vlog – I'M MOVING + COLLEGE EXAMS». ٦ی ئایاری ٢٠١٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری