جاڕنامەی بالفۆر بەیاننامەیەکی گشتی بوو کە حکوومەتی بەریتانیا لەکاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا بڵاویکردبووەوە و پشتگیری لە دامەزراندنی «وڵاتێکی نیشتمانیی بۆ گەلی جوولەکە» لە فەلەستین ڕاگەیاند، کە خاکێکی عوسمانی بوو و کەمینەیەکی جوولەکەی تێدابوو (نزیکەی ٣-٥٪ی کۆی دانیشتووان). دەقەکەی (وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی):

جاڕنامەی بالفۆر
کەسێکی دیارلیۆنێل واڵتەر دی ڕۆتشیڵد، دەیڤید لۆید جۆرج
ناونراوە لەدوایئارسەر بالفۆر، ئارسەر بالفۆر
بابەتی سەرەکینیشتمانی گەلی جوولەکە
دانەرئارسەر بالفۆر، لیۆنێل واڵتەر دی ڕۆتشیڵد، لیۆ ئەمێری، ئەلفڕێد میلنەر
کاتی ڕوودان٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٧
دەبێتە ھۆکاریململانێی ئیسرائیل و فەلەستین
ھۆکاری بەشداربوو بۆژێرفەرمانی بەریتانیی بۆ سەر فەلەستین، فەرمانڕەوایی بەریتانیا لەسەر فەلەستین، زایۆنیزم، ئیسرائیل
واژووکارانئارسەر بالفۆر
«حکوومەتی جەنابی پایەبەرز بە سۆز و بەزەییەوە لەگەڵ لایەنگریی دامەزراندنی وڵاتێکی نیشتمانیی بۆ گەلی جوولەکەکان لە فەلەستین، و باشترین ھەوڵەکانیان بەکاردەھێنن بۆ ئاسانکاری گەیشتن بەم ئامانجە، لەگەڵ ئەوەی بە ڕوونی تێبگەین کە نابێتە ھۆی کەمکردنەوەی مافە مەدەنی و ئاینییەکانی کۆمەڵگا نا جوولەکەکانی نیشتەجێی فەلەستین، و نە ئەو ماف یان پێگە سیاسییەی کە جوولەکەکان لە ھیچ وڵاتێکی تردا بەدەستی دەھێنن.»

ئەم بەڵێنە لە نامەیەکدا لە بەرواری ٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٧دا ھاتبوو، کە لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئارسەر بالفۆرەوە ئاراستەی لۆرد لیۆنێل دی ڕۆتشیڵد، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی جوولەکەکانی بەریتانیا کردبوو، بۆ گواستنەوەی بۆ فیدراسیۆنی زایۆنیست لە بەریتانیا و ئێرلەندا. دەقی بەڵێنەکە (یان بەیاننامەکە) لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە.

دوای ئەوەی شانشینی یەکگرتوو لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٤ شەڕی دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕاگەیاند، دەستبەجێ کابینەی جەنگی بەریتانیا دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە داھاتووی فەلەستین. تا کۆتایی ساڵی ١٩١٧، پێش جاڕنامەی بالفۆر، جەنگی جیھانی یەکەم گەیشتبووە بنبەست، چونکە دوو ھاوپەیمانەکەی بەریتانیا بە تەواوی بەشداری شەڕەکەیان نەکرد. ئەمریکا زیانێکی زۆری پێ نەگەیشت لەو شەڕە و ڕووسەکان لە ناوەڕاستی شۆڕشی ساڵی ١٩١٧دا بوون، چەقبەستوویی باشووری فەلەستین بەھۆی شەڕی بیری سەبع لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧دا شکێندرا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری