جامی جیهانیی فیفای ژنان

جامی جیھانیی فیفای ژنان پێشبڕکێیەکی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە و لەلایەن تیپە نیشتمانییە باڵاکانی ژنانی ئەندامانی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی فیفا (فیفا) کە دەستەی بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی وەرزشە کێبڕکێی لەسەر دەکرێت. ئەم پێشبڕکێیە ھەر چوار ساڵ جارێک و ساڵێک دوای مۆندیالی پیاوان لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە چین بەڕێوەچوو. بەپێی فۆرماتەکەی ئێستای پاڵەوانێتییەکە، تیپە نیشتمانییەکان کێبڕکێ لەسەر ٣١ شوێن دەکەن لە قۆناغی سێ ساڵەی پاڵاوتن. تیمی وڵاتی میواندار بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکە. ھەڵبژاردەی ئەمریکا چوارجار نازناوەکەی بەدەستھێناوە. ئەڵمانیان دوو نازناو ھەریەکە لە ژاپۆن و نەرویژ و ئیسپانیا یەکجار نازناوەکەیان بەرزکردووەتەوە.[١][٢]

جامی جیهانیی فیفای ژنان
دامەزران١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩١
ناو بە زمانی فەرمیThe FIFA Women's World Cup Trophy
پۆلی پێشبڕکێwomen's association football
وەرزشتۆپی پێ
ڕێکخەرفیفا
براوەهەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئیسپانیا
Statistical leaderUnited States women's national soccer team
وێبگەhttps://www.fifa.com/tournaments/womens/womensworldcup

ھەشت وڵات میوانداری جامی جیھانیی فیفای ژنانیان کردووە. چین و ئەمریکا ھەریەکەیان دوو جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەیان کردووە، ئوسترالیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، نیووزلاندا و سوید ھەریەکەیان جارێک میوانداری پاڵەوانێتییەکەیان کردووە.[٣]

پێشبڕکێی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئوسترالیا و نیووزلەندا میوانداری کرا، بەمەش یەکەم چاپە کە لە نیوەگۆی باشوور بەڕێوەدەچێت، یەکەمین جامی جیھانیی فیفای ژنان بوو کە لەلایەن دوو وڵاتەوە میوانداری بکرێت.[٤]جامی جیھانیی فیفای ژنان ساڵی ٢٠٢٧ لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، بەمەش دەبێتە یەکەم چاپ کە لە ئەمریکای باشوور بەڕێوەدەچێت.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Women's World Cup: Full list of past winners year-by-year». NBC Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «FIFA Women's World Cup Winners: Complete List of Past Champions». FOX Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Host Nations for the FIFA Women's World Cup Football». www.topendsports.com. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Australia / New Zealand 2023 : FIFA Women's World Cup». www.topendsports.com. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «2027 FIFA World Cup in Brazil». www.topendsports.com. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.